نێچیرڤان بارزانى و بافڵ تاڵەبانى لە هەولێر کۆبوونەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەولێر پێشوازى لە بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کرد و جەختیان لە  پێویستیى یەکڕیزى و تەبایى و هاوئاهەنگیی نێوان لایەنەکان کردەوە.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان، لێکەوتەکانى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڤید_19 بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا، قەیرانى دارایی کە دۆخێکى سەختى هێناوەتە ئاراوە و کاریگەرییەکى نەرێنى کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانى هاووڵاتیان، کێشەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵى عێراق و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنیان و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کردووە.

هاوکات هەردوولا جەختیان لە گرنگى و پێویستیى یەکڕیزى و تەبایى و هاوئاهەنگیی نێوان لایەن و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان "بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخە و سەختییەکان و بەرەنگاربوونەوەى تەحەدییەکانى قۆناخەکە و داهاتوو کردەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار