ئه‌مڕۆ حکومه‌تى هه‌رێم تاوتوێى موچه‌و بودجه‌ى 2021 ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان بۆ تاووتوێکردنى پرسى مووچه‌ و بودجه‌ى 2021 و چه‌ند بابه‌تێکى دیکه‌ کۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ى کانونى یه‌که‌مى 2020، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى ئاشکراى کرد، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ، به‌ سه‌رپه‌رشتیى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ تاووتوێ کردنى بابه‌ته‌کاتى خواره‌وه‌ کۆده‌بێته‌وه‌:

1- پرسى مووچه‌ و پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 فیدراڵى عیراق.

2- پرۆژه‌ى دیراسه‌کردن و رێکخستننه‌وه‌ى رسومات که‌ له‌ به‌رانبه‌ر پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى وه‌رده‌گیرێت.

3- دامه‌زراندن و تۆمارکردنى کۆمپانیاى نوێ له‌ بواره‌کانى ته‌ندروستى و ده‌رمان و پێداویستیى پزیشکی.

4- پرۆژه‌ى تایبه‌ت به‌ (ده‌رماڵه‌ له‌بڕى په‌ککه‌وته‌یی) له‌ چوارچێوه‌ى یاساى چاکسازى له‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازه‌کان و خانه‌نشینى له‌ هه‌رێمى کوردستان – عیراق.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار