که‌مێکى دیکه گردبونه‌وه‌ى مامۆستایانى نارازى له‌سلێمانى ده‌ستپێده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مامۆستایانى نارازى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌به‌رده‌م باخى گشتى گردبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه و داوا ده‌که‌ن په‌رله‌مانتاران و هاوڵاتیان به‌شدارى بکه‌ن.
دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌کدا گروپى مامۆستایانى نارازى بڕیاریداندا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کاتژمێر 10ى پێشنیوه‌ڕۆ گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌م باخى گشتى له‌سلێمانى.
مامۆستایانى نارازى ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که دواکه‌وتنى پڕۆسه‌ى خوێندن به‌هۆى بوونى ڤایرۆسى کۆرۆناوه نییه، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت موچه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دوابخه‌ن.
هاوکات داوایان له په‌رله‌مانتاران کرد که به‌شداری له‌و گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانه‌ى ئه‌مڕۆدا بکه‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
