سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

مەسرور بارزانی: کازمی بەڵێنی دا کێشەی ناردنی مووچە چارەسەر بکات

3 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆچوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە سەبینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.

مەسرور بارزانی، رایگەیاند لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بوون لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بەڵێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن.

مەسرور بارزانی سەبارەت بە ئەگەری نەناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان وتی "ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرزدابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە." دەشڵێت "بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت."

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ تاوتوێكردنی چەند تەوەرێک لە کۆبوونەوەدایە:

 پرسی مووچە و پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2021 فیدراڵی عێراق و پرۆژەی دیراسەكردن و رێكخستننەوەی رسومات كە لە بەرانبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت.

ھەروەھا دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی و پرۆژەی تایبەت بە (دەرماڵە لەبڕی پەككەوتەیی) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان – عێراق. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار