بایدن: ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ رێکه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، واشنتن ئاماده‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى وڵاتانى (5+1) و ئێران.
جۆ بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا به رۆژنامه‌ى نیویۆرک تایمزى راگه‌یاند:"به‌بێ رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران "ئێمه له‌دۆخێکدا ده‌بین که سعودیه، تورکیا، میسر و وڵاتانى دیکه‌ش هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى چه‌کى ئه‌تۆمى ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ رێککه‌وتنى ئه‌تۆم ئاسان نیه، به‌ڵام واشنتن به‌هاوکارى هاوپه‌یمانه‌کانى به‌شدارى ده‌کات له گفتوگۆکانى داهاتوو که‌تایبه‌ت ده‌بێت به به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران، له‌ناویشیاندا زیادکردنى سزاکان له‌سه‌ر ئه‌و که‌رته و سیسته‌مى موشه‌کى ئێران، چونکه په‌ره‌پێدان به تواناکانى ئه‌تۆم له‌م ناوچه‌یه‌دا دواین شته که‌ئێمه چاوه‌ڕێى ده‌که‌ین".
به‌پێى رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ى ساڵى 2015، رێگه به ئێران درابوو، تائاستێکى دیاریکراو یۆرانیۆم بپیتێنێت که بڕه‌که‌ى 300 کیلۆگرام و ئاوى قورسیش له 130 تۆن زیاتر نه‌بێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا له رێکه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که کشایه‌وه، تاران پابه‌ندبونى به رێککه‌وتنامه‌که‌وه که‌مکرده‌وه و ده‌ستیکرده‌وه به پیتاندى یۆرانیۆم به رێژه‌یه‌کى به‌رزتر.