په‌رله‌مانتارانى ناڕازیى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم: نه‌وت و داهات ته‌سلیمى به‌غدا بکه‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارانى ناڕازیى له په‌رله‌مانى کوردستان رایانگه‌یاند، پێداگریى ده‌که‌ن له‌سه‌ر ڕێککه‌وتن له گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقییداو حکومه‌تى ھه‌رێم به کرداریى بچێته ژێر بارى رێکه‌وتن و رۆژانه 250 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داھاته‌کانى ناوخۆ و خاڵه سنورییه‌کان ڕاده‌ستى به‌غداد بکات.
راگه‌یاندراوی په‌رله‌مانتارانى ناڕازیی:
ئێمه‌ى په‌رله‌مانتارانى نارازیى له په‌رله‌مانى کوردستان، سه‌ره‌راى پشتیوانیکردنمان له ناڕازییه ره‌واکانى شه‌قام و به‌شداریکردنى به‌رده‌وامى نوینه‌رانمان له‌نێو خۆپیشانداران دا بۆ هێنانه‌دیى مافه ره‌واکانیان، جه‌ختده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵک له‌وپه‌ڕى خراپیدایه و به‌م شێوازه له حوکمڕانیی، قه‌یرانه‌کان قوڵتر ده‌بنه‌وه و هاونیشتمانیانیش زیاتر باجه‌که‌ى ده‌ده‌ن. بۆیه پێداگریى ده‌که‌ین له‌سه‌ر گرتنه‌به‌رى ئه‌م هه‌نگاوه خێرایانه:
یه‌که‌م/ ڕێککه‌وتن له گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقیى دا. حکومه‌تى ھه‌رێم به کرداریى بچێته ژێر بارى رێکه‌وتن و رۆژانه ٢٥٠ ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داھاته‌کانى ناوخۆ و خاڵه سنورییه‌کان ڕاده‌ستى به‌غداد بکات و له به‌رانبه‌ریشدا حکومه‌تى عیراقیى موچه و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم بنێرێت.
دووه‌م/ ده‌ستبه‌جێ حکومه‌تى هه‌رێم قاچاخچێتیى به‌رپرسه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له خاڵه سنورییه‌کان دا کۆنترۆڵ بکات و ئه‌و بڕیارانه‌یشى بۆ چاکسازیى له داھاتى خاڵه سنوریه‌کاندا دراون، جێبه‌جێبکرێن.
سێیه‌م/ پێداچونه‌وه‌ى ته‌واو به دۆسێى نه‌وتدا بکرێت و کۆتایى به‌و گه‌نده‌ڵیى و به‌فیڕۆدانه بهێنرێت که له‌م دۆسێیه‌دا ھه‌یه.
هۆشداریش ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ ھه‌نگاوه نه‌گیرێنه به‌ر، ھه‌رێمى کوردستان له ساڵى ٢٠٢١دا، دوچارى قه‌یرانێکى گه‌وره‌ترى ئابوریى ده‌بێته‌وه.
په‌رله‌مانتارانى ناڕازیى له په‌رله‌مانى کوردستان
٢/ ١٢/ ٢٠٢٠

