لەسەر هەڵکوتانە سەر نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر روونکردنەوە دەدرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایگەیاند، کەسوکاری نەخۆشێک، کە شەوی رابردوو گیانی لەدەستداوە، هێرشیانکردووەتە سەر نەخۆشخانەکە و بەهۆیەوە دوو کارمەندیان برینداربوون و زیانی مادیی بەر نەخۆشخانەکە کەوتووە.

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دوای ئەوەی نەخۆشێک بۆ ماوەی 12 رۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەکەیان، کە تەمەنی 81 ساڵ بووە و باری تەندروستی ناجێگیربوو بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاتژمێر سێی شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا، دواتر کەسوکارەکەی هێرشیانکردە سەر پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە و بەوهۆیەوە دوو کارمەند برینداربوون و چەندین کەلوپەل و ئامێر و ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەکەش زیانیان بەرکەوتووە.

هه‌روه‌ها نەخۆشخانەی رزگاری ئاماژەی بەوەشکرد"کە بەهیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکراوە لە چارەسەرکردنی هیچ نەخۆشێکدا و پێویستە هاوڵاتیان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە تێبگەن".

هاوکات، لە روونکردنەوەکەدا باس لەوە نەکراوە، کە هەڵوێستیان بەرامبەر رووداوەکە چی دەبێت و سکاڵای یاسایی بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتەکە تۆمار دەکەن یان نا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار