وتەبێژی حكومەتی هەرێم: موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% دابەش دەكرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە بەزووترین كات بودجەی هەرێم چارەسەر بكات.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% دابەش دەكرێت، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بەڵێنی داوە بەزووترین كات بودجەی هەرێم چارەسەر بكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، مووچەی ئەم مانگە پێویستی بە 755 ملیۆن دۆلارە، حكومەت ئێستا 400 ملیۆن دۆلاری لەبەردەستە، بۆیە 355 ملیۆن دۆلار كورتهێنان هەیە و قەرز دەكات بۆ پڕكردنەوەی.  

هەروەها وتیشی، ئەگەر پارەكەی بەغدا هات حكومەت ئەو قەرزەی لێدەداتەوە و 60 ملیۆنی دەمێنێتەوە كە ئەگەر موچەیەكی دیكە دابەش بكرێت لەمساڵدا ئەوە بۆ ئەو موچەیە تەرخان دەكرێت.  

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار