ئومێد خۆشناو: یه‌کێتى و گۆڕان ئاگادارى گرێبه‌ستى 50ساڵه‌ن
"نوێنه‌رانى یه‌کێتى و گۆڕان به‌شداربوون له پێداچونه‌وه‌ى گرێبه‌ستى نه‌وتى نێوان هه‌رێم و تورکیا"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ڵێن ئاگادارى گرێبه‌ستى 50 ساڵه‌ى نه‌وتى هه‌رێم و تورکیا نین خه‌ڵک چه‌واشه‌ده‌که‌ن"، ده‌شڵێت:"نوێنه‌رانى یه‌کێتى و دواتریش گۆڕان ئاگادارى ئه‌و گرێبه‌سته‌بوون".
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکى فراکسۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:" ده‌مێکه چه‌ند که‌سێک له ئاستى سه‌رو ناوه‌ند و خوارووى هه‌ندێک حزب باسى ئه‌وه ده‌که‌ن گوایه ئاگادارى ناوه‌ڕۆکى گرێبه‌ستى 50 ساڵه‌ى نێوان کوردستان و تورکیا نین و گرێبه‌ستى 50 ساڵه له سه‌رده‌مى کابینه‌ى حه‌وتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بووه که نێچیرڤان بارزانى و عیماد ئه‌حمه‌د و بایز تاڵه‌بانى و عه‌لى سندى و ئامانج ڕه‌حیم پێکهاتبوون".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که پێویسته ئه‌و که‌سانه له نوێنه‌رانى خۆیان له حکومه‌ت بپرسن ئایا ئه‌و گرێبه‌سته چییه و چه‌ند ئاگادارن و "پێویست ناکات ڕاى گشتى چه‌واشه بکه‌ن".
ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له سه‌رده‌مى کابینه‌ى هه‌شتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌که‌دا، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان شاندێکى به به‌شدارى قوباد تاڵه‌بانى و رێباز حه‌ملان (نوێنه‌رى ئه‌و کاتى گۆڕان) و ئاشتى هه‌ورامى و عه‌لى سندى و ئامانج ڕه‌حیم دروستکردووه."چه‌ند جارێک ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمیى نه‌وت و گاز، بۆ زانیاریدان له‌گه‌ڵ سکرتێر و رێکخه‌رى حزبه‌کان و مه‌کته‌بى سیاسى حزبه‌کان کۆبوونه‌ته‌وه و زانیارى وردیان پێداون، بۆیه واباشه چیتر خۆڵ نه‌که‌نه چاوى خه‌ڵک و ڕاى گشتى چه‌واشه نه‌که‌ن، هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه له نوێنه‌رانى خۆتان له حکومه‌ت بیکه‌ن".

