سبه‌ینێ موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌کرێت.
دواى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى 10ى ئه‌مساڵ بکات، وه‌زاره‌تى دارایى رایگه‌یاند که رۆژى پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020 وه‌ک یه‌که‌م وه‌زاره‌ت، موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها گه‌نجینه‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ش و به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌کانى ته‌ندروستى که موچه‌ى مانگى 10 به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 21ى دابه‌ش ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2ى کانوونى یه‌که‌مى 2020، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاند، سبه‌ینێ ده‌ست به دابه‌شکردنى مووچه ده‌کرێت و له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌تى ناردنى به‌شى مووچه‌ى هه‌رێم له به‌غداوه چاره‌سه‌ر بکرێت.
هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند، که دابه‌شکردنى مووچه ده‌ستپێده‌که‌ن و ئه‌و کورتهێنانه‌ى له‌مووچه‌ش دروست ده‌بێت، به وه‌رگرتنى قه‌رز پڕده‌کرێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ى بڕه پاره‌ى مووچه‌ى هه‌رێم له به‌غداوه دێت و ده‌درێته‌وه قه‌رزه‌که.

