گروپى 15 پشتگیرى خۆپیشاندانه‌کانى هه‌رێم ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گروپى 15 که له پانزه په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنه کوردییه‌کانى به‌غدا پێکهاتوون ده‌ڵێن:" ئێمه پشتیوانى ته‌واوى خۆپیشانده‌رانى هه‌رێم ده‌که‌ین و ده‌نگیان ده‌گه‌یه‌نینه هه‌مو ناوه‌نده سیاسیى و دبلۆماسیى و ئیعلامیه‌کانى دونیا ".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى په‌رله‌مانتارانى گروپى 15 ى په‌رله‌مانى عێراق:
ئێمه پشتیوانى ته‌واوى خۆپیشانده‌رانى هه‌رێم ده‌که‌ین و ده‌نگیان ده‌گه‌یه‌نینه هه‌مو ناوه‌نده سیاسیى و دبلۆماسیى و ئیعلامیه‌کانى دونیا.
وه‌ک په‌رله‌مانتارانى گروپى پانزه پشتیوانیى ته‌واوى خۆپیشانده‌رانى هه‌رێم ده‌که‌ین و ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ داوا ره‌واکانیان.
به‌رده‌وامى سیاسه‌تى تاڵانى داهاته‌کانى هه‌رێم و درێژه‌دان به شێوازه شکست خواردوه‌کانى حوکمڕانى وایکردوه که چیتر خه‌ڵکى کوردستان له توانایدا نه‌مێنێ ته‌حه‌مولى ئه‌و هه‌مو به‌دکاریى و گه‌نده‌ڵیى و تاڵانییه بکا.
له به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌کانى داهاتوى په‌رله‌مانى عێراق و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کانیدا هه‌مو هه‌وڵێک بۆ جێکه‌وتنى داواى خۆپیشانده‌رانى هه‌رێم ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.
به هێزه ئه‌منیه‌کانى هه‌رێمیش ده‌ڵێین پێویسته له‌برى په‌لاماردانى خۆپیشانده‌ران ئه‌رکى نیشتیمانیى خۆتان جێبه‌جێ بکه‌ن و ژیان و سه‌لامه‌تى خۆپیشانده‌ران بپارێزن.
۲ ى دێسه‌مبه‌رى ۲٠۲٠

