به‌رهه‌م ساڵح: کاتى ئه‌وه هاتووه چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى که‌رکوک بکرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى عێراق به پێویستى داده‌ێت چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به‌پێى ده‌ستوور و خواستى که‌رکوکییه‌کان و پارێزگارى له پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان بکرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى هه‌واڵێکى ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى عیراق، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆشکى سه‌لام له به‌غدا پێشوازیکرد له راکان جبورى پارێزگارى که‌رکوک و وه‌فدێکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى له که‌رکوک.
له میانى دیداره‌که‌دا گفتوگۆکرا له‌باره‌ى دۆخى ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى شارى که‌رکوک و ئه‌و کێشانه‌ى رووبه‌ڕووى دانیشتوانى شاره‌که ده‌بێته‌وه و پێویستى زامنکردنى ئاسایش و سه‌لامه‌تى و دابینکردنى خزمه‌تگوزارى بۆ سه‌رجه‌م ھاوڵاتیانى که‌رکوک و جه‌ختیکرده‌وه له پێویستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى که‌رکوک له رێگه‌ى پشتبه‌ستن به به‌نده‌کانى ده‌ستوور و خواستى دانیشتوانى ره‌سه‌نى شاره‌که، که زیانى زۆریان به‌رکه‌وتووه به‌هۆى سیاسه‌تى سه‌رکوتکارى و گه‌نده‌ڵى و پشتگوێخستن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه :" کاتى ئه‌وه ھاتووه که چاره‌سه‌رێکى بنه‌ڕه‌تى بۆ کێشه‌کانى که‌رکوک بێته ئاراوه که پشتببه‌ستێت به خواستى که‌رکوکییه‌کان دوور له په‌راوێزخستن و جیاکارى و سه‌پاندنى ئه‌مرى واقع و زامنکردنى ئارامى و پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى له نێوان سه‌رجه‌م پێکهاته جیاوزه‌کان".
هاوکات ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو که پێوسته دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتنى ھاوبه‌ش له نێوان پێکھاته ره‌سه‌نه‌کانى که‌رکوک بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به‌بێ ئاڵۆزکردنى دۆخى شاره‌که بهێندرێت، به‌رهه‌م ساڵح راشیگه‌یاند:" پێویسته رێگرى بکرێت له‌وه‌ى که‌رکوک بکرێته گۆڕه‌پانێک بۆ ناکۆکى و ململانێکان".
به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى له پێگه‌ى خۆیه‌وه چاودێرى وردى دۆخى که‌رکوک ده‌کات و کاریش ده‌کات له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى ئاسته‌نگه‌کان که رووبه‌ڕووى دانیشتوانى که‌رکوک ده‌بێته‌وه له پێناو ھێنانه‌دى سه‌قامگیرى و پارێزگارى له پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و پابه‌ندبوون به دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و زامنکردنى مافى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکى گونجاو بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سیردراوه‌کان به گوێره‌ى ده‌ستوور و خواستى که‌رکوکییه‌کان.
له‌لاى خۆیانه‌وه پارێزگار و وه‌فدى که‌رکوک بیر‌و بۆچونه‌کان و سوربونى سه‌رۆک کۆماریان بۆ چاره‌سه‌رکردنى دۆخ و خۆشگوزه‌رانى خه‌ڵکى که‌رکوک به‌رزنرخاند، له پێناو زامنکردنى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان پێکهاته جیاوازه‌کانى شارى که‌رکوک.

