له شارى پزیشکى فاروق چاره‌سه‌رى حاڵه‌تێکى ده‌گمه‌نى شێرپه‌نجه کرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بۆ یه‌که‌مجار له شارى پزیشکى فاروق له سلێمانى چاره‌سه‌رى حاڵه‌تێکى ده‌گمه‌نى شێرپه‌نجه کرا که نه‌خۆشه‌که بۆ ماوه‌ى دوو مانگ بێهۆش بووه‌و دواتر به‌ته‌واوى له شێرپه‌نجه رزگارى بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020، شارى پزیشکى فاروق رایگه‌یاند:" تیمێکى پزیشکى له نه‌خۆشخانه‌که‌یاندا به سه‌رکه‌وتوویى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌کى ئاڵۆز که ئه‌ویش حاڵه‌تێکى ده‌گمه‌نى شێرپه‌نجه بووه کردووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که نه‌خۆشه‌که خانه‌ى شێرپه‌نجه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رفراوان له گه‌ده و ناوچه‌کانى سنگیدا بڵاوبوبووه‌وه و نه‌شته‌رگه‌ریه‌کى سه‌رکه‌وتووى له‌لایه‌ن پزیشکێکه‌وه به ناوى یونس که پزیشکى پسۆڕى میز و نه‌زۆکیه له شارى پزیشکى فاروق بۆ ئه‌نجامدراوه.
هاوکات باسله‌وه‌شکراوه که نه‌خۆشه‌که سێ ژه‌مى چاره‌سه‌رى کیمیایى وه‌رگرتووه، له ژه‌مى یه‌که‌م و دووه‌مدا ئازارى هه‌بووه، له سێیه‌مدا کاریگه‌رى له‌سه‌ر سییه‌کانى دروستکردووه و چووه‌ته ناو دۆخى مردنى کلینیکی.
نه‌خۆشخانه‌ى فاروق ئه‌وه‌یان دووپاتکردووه‌ته‌وه که" نه‌خۆشه‌که بۆ ماوه‌ى دوو مانگ به ته‌واوى بێ هۆشبووه، دواتر هۆشیهاتووه‌ته‌وه و به‌پێى پشکنینه نوێکان به ته‌واوى له نه‌خۆشیه‌که چاکبووه‌ته‌وه".