لیژنه‌ى باڵاى ئارامى پارێزگاى سلێمانی: خۆپیشاندانى بێ مۆڵه‌ت رێگه‌پێدراو نییه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى باڵاى ئارامى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مڕۆى شاره‌که‌وه رایگه‌یاند، هه‌ر کۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌یه‌ک به‌بێ ره‌زامه‌ندى پێشوه‌خته‌ى لیژنه‌که‌یان رێگه‌پێدراو نییه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020، لیژنه‌ى باڵاى ئارامى پارێزگاى سلێمانى له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد:"شێواندنى ئارامى شار و ڕاگرتنى جوڵه‌ى بازاڕ له‌م قه‌یرانه ئابورییه قوڵه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندییى توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگادا نییه".
هه‌روه‌ها لیژنه‌که داوا له هه‌موو هێزه‌کان ده‌کات ئارامیى و ئاسایش بپارێزن و خۆیان له هه‌ر ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌و توندوتیژییه‌ک به‌دووربگرن.
له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه خۆپیشاندان له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌لایه‌ن مامۆستایانى نارازى سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێت به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌کانیانه‌وه، له ئێستاشدا خۆپیشاندان له ناوبازاڕ و به‌رده‌رکى سه‌راى شاره‌که‌دا به‌رده‌وامه و هێزه ئه‌منیه‌کانیش گازى فرمێسک‌ڕێژ رێگریان لێده‌که‌ن و به‌شێک له هێزه ئه‌منییه‌کانیش ته‌قه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌که‌ن.