کۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌سه‌ر سڕکردنه‌که‌ى مه‌لابه‌ختیار وه‌ڵامى سه‌رکردایه‌تى ده‌داته‌وه
"ته‌نها ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى به‌رپرسیاره له لێپێچینه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌کانى و به‌س"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که به سه‌رپه‌رشتى کۆسره‌ت ره‌سوڵ له سلێمانى سازکرا، ئه‌نجومه‌بى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى یه‌کێتی، له باره‌ى سزادانى مه‌لا به‌ختیار جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که" ته‌نها ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی،به‌رپرسیاره له لێپێچینه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌کانى و به‌س".
ئه‌مڕۆ 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌و راگه‌یاندنه‌دا که کۆپییه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه و تێیدا هاتووه" ئاماژه به ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى باڵا، له په‌یڕه‌وى ناوخۆدا چه‌سپێنرا، لێره‌دا پێویسته رایبگه‌یه‌نین که‌وا ته‌نها ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی،به‌رپرسیاره له لێپێچینه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌کانى و به‌س".
راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى (ی.ن.ک):
سه‌رله‌به‌یانى 3/12/2020 به سه‌رپه‌رشتى هه‌ڤاڵ کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى و ئامه‌ده‌بونى ته‌واوى ئه‌ندامه‌کانی، له‌م دۆخه‌دا ئه‌نجومه‌نى باڵایسیاسى کۆبوه‌وه، ئه‌نجومه‌نى باڵا پێیوایه کوردستان به دۆخێکى ئابورى و سیاسى دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت، دابیننه‌کردنى بژێوى زۆرینه به‌ته‌واوه‌تى ته‌نگى به موچه‌خۆرانى کوردستان هه‌ڵچنیوه
شه‌قام به داخوازى و ناڕه‌زایى و ره‌خنه‌و ئاراسته‌ى جیاواز هاتونه‌ته خرۆش. بۆیه‌ئه‌نجومه‌نى باڵا له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجێکى رابردوو جیاوازتر، داواده‌کات خێرا، حکومه‌تى کوردستان، سیاسه‌تى ئابورى و دارایى خۆی، چ به‌دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چ به داهاتى کوردستان، به‌پێى خواستى خه‌ڵک، به‌شێوه‌یه‌ک ساغ بکاته‌وه، که دڵنیایى ته‌واو به‌ڕاى گشتى بدات.
یه‌کێتى نیشتمانیى کوردستان و کوردستانیش، له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌کى چاره‌نوسسازدایه، له به‌رامبه‌ر داخوازى ره‌واى خه‌ڵکدا، پێویسته‌بڕیارو به‌رنامه‌کانى داکۆکیکردن بێت له چۆنیه‌تى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى ئابورى و موچه‌ى خه‌ڵک، ئه‌مه‌ش پێویستى به گوتارى یه‌کگرتوه،به‌پێى پرۆژه‌یه‌کى چاره‌سه‌رى راسته‌قینه، له‌پێشه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى دۆخى ئابورى و دارایی. چاره‌سه‌رى دۆخى ئابورى و دارایش له‌کوردستان، مه‌حاڵه به‌بێ ریشه‌کێشکردنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى له سه‌رانسه‌رى کوردستان، چ له‌ناو حکومه‌ت و چ له‌ناو حیزبه‌کان.
ئاماژه به ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى باڵا، له په‌یڕه‌وى ناوخۆدا چه‌سپێنرا، لێره‌دا پێویسته رایبگه‌یه‌نین که‌وا ته‌نها ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی،به‌رپرسیاره له لێپێچینه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌کانى و به‌س.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و
به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان