لاهور شێخ جه‌نگى داواى"دان به خۆتاندا گرتن"له‌خۆپیشانده‌ران ده‌کات
لاهور شێخ جه‌نگى: داوا له هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ین نه‌بنه هۆکارى زیان گه‌یاندن به ناوبانگى خۆیان
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان داوا له هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌کات نه‌بنه هۆکارى زیان گه‌یاندن به ناوبانگى خۆیان و داوایه‌کیش له خۆپیشانده‌ران ده‌کات که"دان به خۆتاندا بگرن" و به‌ڵێنده‌دات له‌گه‌ڵ کازمى کێشه‌ى موچه‌خۆران چاره‌سه‌ر بکات.
په‌یامی لاهور شێخ جه‌نگى سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌کان:
هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست
ده‌مه‌وێت دڵنیابن که من له‌گه‌ڵ داوا حه‌ق و ره‌واکانى ئێوه‌م و پشتیوانی‌تان لێ ده‌که‌م. وه‌کو سه‌رۆکایه‌تیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانیش له‌وه به‌ئاگاین که چیتر قبوڵ ناکرێت هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان، بکرێن به قوربانى گه‌نده‌ڵى و ناڕۆشنى و ململانێ سیاسییه‌کان.
له ئێستادا که ماڵ به ماڵ و شه‌قام و شاره‌کانى کوردستان، به‌ده‌ست دواکه‌وتنى مووچه و خراپبوونى ئاستى ژیان و بژێوییان ده‌ناڵێنین و، بێهیوایى و توڕه‌یى په‌نگده‌خواته‌وه، منیش له‌گه‌ڵ ئێوه نیگه‌رانم، هه‌موو هه‌وڵه‌کانم چێ کردۆته‌وه بۆ کۆتاییهێنانى یه‌کجارى به کێشه‌ى مووچه خۆرانى خه‌ڵکى کوردستان. له‌م پێناوه‌شدا، گفتوگۆکانى دوێنێ شه‌ومان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، ته‌رخان کرا بۆ چۆنییه‌تى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م کێشه و هه‌ژارییه.
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق هاوخه‌میى خۆى نیشاندا به‌رامبه‌ر نیگه‌رانییه‌کانى ئێمه و ئێش و ئازارى مووچه خۆر و مافخوراوه‌کانى کوردستان، و جارێکى تر به‌ڵێنى دا، و به‌ڵێنمان لێ وه‌رگرت که ده‌رچه‌یه‌کى یاسایى بدۆزێته‌وه تا بتوانێت به‌شێک له‌و پاره‌یه‌ى که به یاساى قه‌رز به‌ده‌ستیان هێناوه، بۆ مووچه خۆرانى گه‌له‌که‌مان سه‌رف بکات.
هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا، به تێگه‌یشتن له دۆخى خراپى زۆرینه‌ى خه‌ڵک، له‌م وه‌رزى سه‌رما و بێ مووچه‌ییه‌دا، داوامان کرد چاره‌سه‌رێکى بنچینه‌یى بکرێ بۆ کێشه‌ى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى کوردستان. سه‌رۆک وه‌زیران پێشنیارى کرد که رۆژى یه‌کشه‌ممه ٦ى ١٢ى ٢٠٢٠ کۆبوونه‌وه‌ى لوتکه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق ئه‌نجام بدرێ. پێشوازیمان له‌و پێشنیاره کرد. دڵنیا بن به‌نده به نوێنه‌رایه‌تى ئێوه و هه‌موو مووچه خۆرانى هه‌رێم له‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌شدار ده‌بین، به‌رگرى له مافه‌کانتان ده‌که‌ین و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین پشک و مافه ره‌واکانتان له بودجه‌ى فیدراڵى ٢٠٢١ دا جێگیر بکرێت و به یه‌کجارى ئه‌م کێشه درێژخایه‌نه کۆتایى پێ بێت.
لێره‌شه‌وه، دواى ئه‌و پشوو درێژییه بێ وێنه‌یه‌ى به‌رامبه‌ر که‌مته‌رخه‌مى و نابه‌رپرسیارێتییه‌کانى حوکمڕانى نیشانتانداوه، داواتان لێ ده‌که‌ین چه‌ند رۆژێکى تریش دان به خۆتاندا بگرن، به‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و توانا، به‌رگریکارى مافه‌کانتان ده‌بین.
ئه‌گه‌ریش بڕیارتانداوه گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانتان هه‌بێت، به هێمنى و له چوارچێوه‌ى خۆى دا ئه‌نجامى بده‌ن، رێگه مه‌ده‌ن چالاکییه‌کانتان ببێته مایه‌ى زیان گه‌یاندن به کاسبکار و ئه‌و جووڵه که‌مه‌ى له بازاڕه‌کاندا ماوه. با هاونیشتمانییان له‌وه زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.
داواش له هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ین، نه‌بنه هۆکارى زیان گه‌یاندن به ناوبانگى خۆیان و بزانن که خۆپیشانده‌ران، خانه‌نشین و مامۆستا و کارمه‌ندان و مووچه‌خۆران، خوشک و برا و که‌سوکارى ئێمه‌ن، ته‌نها رێز گرتن و پاراستنیان ، ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى و رێگه‌ى راستى بووژاندنه‌وه‌ى کوردستان هه‌موار ده‌کات.هه‌ر لێره‌وه دا‌واشیان لێ ده‌که‌ین به زووترین کات هه‌موو ئه‌و که‌سانه ئازاد بکه‌ن که به‌هۆى به‌شداریان له خۆپیشاندان بۆ داواکردنى مافه‌کانیان ده‌ستگیر کراون.
هه‌ڵوێست و سیاسه‌تى چه‌ند ساڵى رابردوومان، و ئه‌و به‌هایانه‌ى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانى له‌سه‌ر دامه‌زراوه و نوێ کراوه‌ته‌وه، شاهید و هانده‌رن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که هه‌میشه له به‌ره‌ى خه‌ڵک و داوا حه‌ق و ره‌واکانیان بووین. ئێستاش هه‌مان بیر و باوه‌ێ درێژه پێ ده‌ده‌ین، و دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران بڕیار و سیاسه‌تى یه‌کێتى نه‌بووه و نابێت.