گۆڕان: پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی هاوڵاتیان ئەکەین

3 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەکەین بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و موچە، بەتوندیش ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران

ڕاگەیەنراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

خۆپێشاندان و گردبونەوەی مەدەنی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی یەکێکە لەسەرەتایترین مافە مەدەنیەکانی هاوڵاتیان. لە ئێستاشدا، گوزەرانی خەڵک بەگشتی و باری گوزەرانی موچەخۆران بە تایبەت لە دۆخێکی خراپدایە، لەم پێناوەشدا خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی بۆ پرسی موچە و بژێوی خۆپیشاندان بکات. ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەکەین بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و موچە، هەمو هەوڵی سیاسیشمان لە ماوەی ڕابردودا هەر بەم ئاراستەیەدا بوە لە حکومەتدا.

بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران. لێرەوە داواکارین لە هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی کە دەستبەجێ بەکارهێنانی توندوتیژی بوەستێنن و گیراوەکانیش ئازاد بکەن. هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەلە بکات لە ئەنجامدانی چاکسازی و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد بە ئامانجی دابینکردنی قوتی خەڵکی کوردستان.

بزوتنەوەی گۆڕان ٣ی ١٢ی ٢٠٢٠

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار