ئه‌دهه‌م بارزانی: پێویسته به روونى هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ میلله‌ت بکرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌دهه‌م بارزانى له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانى دوێنێى شارى سلێمانى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان له‌وه زیاتر به‌رگه‌ى بێچاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى بابه‌ته‌کان ناگرێت" و ده‌شڵێت:" پێویسته به روونى هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ میلله‌ت بکرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئه‌دهه‌م بارزانی، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی" به‌پێى هه‌مو لێکدانه‌وه‌یه‌ک کوردستان له بارودۆخێکى یه‌کجار هه‌ستیاردایه، له‌وانه‌یه زیاتر له‌وه چیتر به‌رگه‌ى بێچاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى بابه‌ته‌کان نه‌گرێ".
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که" ئه‌وه‌ى له سلێمانى رویدا جێگاى هه‌ڵوێسته له سه‌رکردنێکى جدییه، پێویسته زۆر به ڕاشکاوى په‌نجه بخرێته سه‌ر راستیه‌کان و به روونى هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ میلله‌ت بکرێت".
دوێنێ خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى چین و توێژه‌کان له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو و خۆپیشانده‌ران دروشمى (راپه‌ڕین)یان به‌رزکرده‌وه، گرژى زۆر له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌کان و خۆپیشانده‌راندا روویدا.