کۆرۆنا لە هەرێم: 236 تووشبوون و 8 مردن تۆمارکران
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 236 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 8 تووشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و 387 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند لە 24 کاژێری رابردوودا چوار هەزار و 205 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی 236 پشکنینیان پۆزەتیڤ بوون.
تووشبووە نوێیەکان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
هەولێر: 78 تووشبوو
سلێمانی: 79 تووشبوو
دهۆک: 56 تووشبوو
هەڵەبجە: 10 تووشبوو
گەرمیان: 13 تووشبوو
ژمارەی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە لە 24 کاژێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە، 8 کەس بوون، بەمشێوەیە:
هەولێر: 2 کەس
سلێمانی: 4 کەس
دهۆک: 2 کەس
ئەو تووشبووانەی پێشووش کە لەو ماوەیەدا چاکبوونەتەوە، 387 تووشبوون و بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
دهۆک: 237 کەس
هەولێر: 103 کەس
گەرمیان: 29 کەس
سلێمانی: 13 کەس
هەڵەبجە: 5 کەس
ئاماری گشتییش بەمشێوەیە:
پشکنین: 832880 پشکنین
تووشبوو: 97820 تووشبوو
چاکبوونەوە: 61590 کەس
ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 33027 کەس
گیانلەدەستدان: 3203 کەس
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەبالخ و پۆشینی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.

