مه‌لا به‌ختیار: خه‌ڵک هه‌ر چوار مانگ ده‌توانێ به‌رگه‌ى بێ موچه‌یى بگرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی یه‌کێتى ده‌ڵێت، دوو رۆژه خه‌ڵک خۆپیشاندان ده‌کات، ئه‌م حکومه‌ته ناتوانێ موچه‌و پێداویستییه‌کانى ژیانى خه‌ڵک دابینبکات، چونکه "خه‌ڵک ھه‌ر ده‌توانێ چوار پێنج یا ئه‌وپه‌ڕى شه‌ش مانگ به‌رگه‌ی بێ موچه‌یى بگرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌میانه‌ی گفتگۆیه‌کی کراوه‌دا له‌گه‌ڵ ڕێکخراوێکدا، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان باسی له‌خۆپیشاندان‌و پێنه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانیه‌ران کردوه‌و ڕایگه‌یاند:"دوو رۆژه خه‌ڵک خۆپیشاندان ده‌کات، ئه‌م حکومه‌ته ناتوانێ موچه‌و پێداویستییه‌کانى ژیانى خه‌ڵک دابینبکات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد:" که خه‌ڵک ھه‌ر ده‌توانێ چوار پێنج یا ئه‌وپه‌ڕى شه‌ش مانگ به‌رگه بگرێت موچه‌ى نه‌ده‌یتێ، له‌وه زیاتر ناتوانێت‌و کاتێکیش دێت خۆپیشاندان ده‌کات ھه‌ق‌و مافى خۆیه‌تى ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕێت‌و ناھه‌قى نییه، بگره ئه‌وه ناھه‌قییه ھه‌قه‌کانیان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت".

