جه‌مال کۆچه‌ر بۆ هاوڵاتى: به‌ته‌سلیم کردنى نه‌وت دۆخى موچه‌و دارایى چاره‌سه‌ر ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى کوردى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" چوونى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا گرنگه‌و ته‌سلیم کردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان دۆخى موچه‌و دارایى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌کات".
وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى له دوو رۆژى رابردوودا سه‌ردانى به‌غدایان کرد‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى و کۆمپانیاى نیشتمانى (سۆمۆ) کردووه‌و رێککه‌وتنێکى به‌رایى کراوه که حکومه‌تى هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان ته‌سلیمى به‌غدا ده‌کات و له‌به‌رانبه‌ردا شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم له‌بودجه‌ى 2021 جێگیر بکرێت.
جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" تا ئێستا ئه‌وه روون نییه که‌رێککه‌وتنێکى له‌و شێوه‌یه کرابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان ته‌سلیمى به‌غدا بکات دۆخى دارایى موچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
ناوبراو ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن کرابێت ئه‌وه گرنگه که له‌په‌رله‌مانى عێراق تێبپه‌رێندرێت و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم جێگیر بکرێت.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى باس له ناردنى 850 ملیۆن دۆلار ده‌کرێت بۆ هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمى کردنى نه‌وت و داهاته فیدراڵییه‌کان، جه‌مال کۆچه‌ر وتى:" ئه‌و بڕه کێشه داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کات".

