حکومه‌تى هه‌رێم: چاوه‌رێى شایسته داراییه‌کانين له‌به‌غداوه ره‌وانه بکرێت
وه‌فدی هه‌رێم لێکتێگه‌شتنیان ئه‌نجامداوه نه‌ک رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ شاندى دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى کۆبووه‌ته‌وه و تێیدا باسیان له کاره‌کانى وه‌فده‌که کردووه و ده‌ڵێن چاوه‌رێى شایسته داراییه‌کانى مانگى ئۆکتۆبه‌رن که مه‌به‌ست لێى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که‌یه.
له راگه‌یه‌نراوى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا هاتووه:"حکومه‌ت چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمه بۆ مانگى ئۆکتۆبه‌ر که تا ئێستا حکومه‌تى فیدراڵى نه‌یناردووه".
هه‌روه‌ها حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که" له یه‌کگه‌یشتنى باش له نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى سه‌باره‌ت به ره‌شنووسى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى فیدراڵى بۆ ساڵى 2021 هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام گفتوگۆکان به‌رده‌وامن به ئاراسته‌ى گه‌یشتن به رێککه‌وتنى کۆتایی".
حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوایین پێشهاته‌کانى پرۆسه‌ى دانوساندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى تایبه‌ت به موچه و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم تاوتوێ کراوه.
هاوکات، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به هیچ شێوه‌یه‌ک سازش له ماف و شایسته دارایى و ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێم ناکات و چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمه بۆ مانگى ئۆکتۆبه‌ر له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه، که تا ئێستا نه‌نێردراوه.
ئه‌وه‌ش وتراوه، که به‌شه‌بودجه‌ى مانگه‌کانى پێنج و شه‌ش و حه‌وتى ئه‌مساڵ "ماف و شایسته‌یه‌کى ره‌واى خه‌ڵکى کوردستانه و حکومه‌تى فیدراڵى تا ئێستا نه‌یناردووه".

