عه‌دنان عوسمان: وه‌فدێکى پارتى دێته سلێمانى و گۆران و یه‌کێتى ده‌بینێت
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند که سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه وه‌فدێکى پارتى دێته سلێمانی یه‌کێتى و گۆڕان ده‌بینێت و ده‌شڵێت:" ئه‌مه رێگه‌خۆشکردنه بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى".
عه‌دنان عوسمان، دواى کۆتاییهاتنى کۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"سبه‌ینێ وه‌فدێکى پارتى دێته سلێمانی و یه‌کێتی و گۆڕان ده‌بینێت، ئه‌مه رێگه‌خۆشکردنه بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى چه‌ند رۆژى داهاتوو".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هیوادارین کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى نێوان یه‌کێتى و پارتی و گۆڕان کۆبونه‌وه‌یه‌کى روکه‌ش نه‌بێت و په‌نجه بخاته‌سه‌ر هه‌موو خاڵه سه‌ره‌کییه‌کان".
هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و وه‌فده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که سه‌ردانى شارى به‌غداى کردووه هونه‌رى بوون و ده‌بێت وه‌فدێکى دیکه‌ى حکومى بۆ رێککه‌وتن بچنه‌وه بۆ عێراق.

