شاندێکی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێكی پارتی دیموکراتی لورددتان سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ هەریەكە لە گۆڕان و یەكێتی كۆببێتەوە لەسەر دۆخی ئێستا.
میدیاکانی یەکێتیش بڵاویانکردەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی حزبەکەیان لەگەڵ پارتی لەبارەی موچەوە دەبێت. بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان هیچ زانیارییەكیان لەبارەی سەردانی شاندەكەی پارتیەوە ئاشکرانەکردوە.
یەكێتی بڵاویانكردەوە، كە بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كێتی و پارتی له ده‌باشان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و و پرسی چاره‌سه‌ركردنی ووچه كۆببنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژیكە بەشێك لە هاوڵاتیانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی خراپی دۆخی دارایی و دواكەوتنی موچە و لێبڕینی موچەوە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
