ئامار: دانیشتوانی ھەرێم شەش ملیۆن کەسیان تێپەڕاند

5 ساڵ لەمەوپێش



دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، نەخشتەى پێشبینیکراوى ژمارەى دانیشتوانى هەرێمى کوردستانى بۆ ساڵى (2020) بڵاوکردەوە و بەپێى نەخشتەکە ژمارەى دانیشتوانى هەرێم بریتییە لە شەش ملیۆن و (171) هەزار و (83) کەس، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و (254) هەزار و (422) کەس دانیشتوى هەولێرى پایتەختن.

ئەوەشخراوەتە رو، ژمارەى دانیشتوانى سلێمانى بریتییە لە دوو ملیۆن و (152) هەزار و (595) کەس و پلەى دوەمى گرتوە، لە پلەى سێسەمیش پارێزگاى دهۆک دێت بە یەک ملیۆن و (648) هەزار و (611) کەس.

 بە پێى نەخشتەکە، ژمارەى دانیشتوانى پارێزگاى هەڵەبجە پێکهاتوە لە (115) هەزار و (455) کەس. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار