دووته‌نى و پیکاپ دابه‌شکردنى نه‌وت له‌سلێمانى راده‌گرن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى به هۆکارى دیارده‌ى (پیکاب و دووته‌نی) که بونه‌ته هۆکارى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان نه‌توانن به‌شه‌نه‌وتى خۆیان وه‌ربگرن بڕیاریدا دابه‌شکردنى نه‌وت رابگرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى راشیگه‌یاند، دابه‌شکردنى نه‌وت راده‌گرن تا ئه‌وکاته‌ى مه‌فره‌زه‌کانى ئاسایش و پۆلیسى هاتوچۆ هاوکارى تیمه‌کانى دابه‌شکردنى نه‌وت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بتوانن به سانایى به‌شه نه‌وتى خۆیان وه‌ربگرن تا ئه‌م دیارده‌یه بنبڕبکرێت.
ماوه‌یه‌که دابه‌شکردنى نه‌وتى سپى له به‌شێک له گه‌ڕه‌که‌کانى سلێمانى ده‌ستیپێکردووه و له ئێستادا له مه‌ڵبه‌ندى سێى شاره‌که‌دا دابه‌شده‌کرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى داوا ده‌کات پیکاپ و دووته‌نییه‌کان له‌گه‌ره‌که‌کان دووربخرێنه‌وه.

