بڕیارە ساڵی داھاتوو خوێندن بۆ ماوەی مانگێک درێژبکرێتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی، شاناز حەسەن

بڕیارە بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ ماوەی مانگێک دەوام درێژبکرێتەوەو پشووەکان کەمبکرێنەوە، ئەگەر ھات و دەوام دەستپێبکاتەوە لە چوارچیوەی رێنماییەکانی خۆپاراستن لەکۆرۆنا.

موسلیم عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمان، لەلێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت" کۆبوونەوی ئەمڕۆمان زۆر ئومێدبەخش بوو، کەبڕیاری زۆر چارەنووسساز درا لەسەر خوێندنی ئەمساڵ".

دوێنێ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەگەڵ لیژنەی پەیوەندیدار لەپەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە لەبارەی چارەنووسی پرۆسەی خوێندن و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكان روونكردنەوەیاندایە پەرلەمان.

موسلیم عەبدوڵا وتی "بڕیاردرا لە 7ی مانگی یەکەوە دەست بەخوێندن بکرێتەوە، جا بەپێی بارودۆخی ئەوکاتە، کە بەرەو باشتربوون چووبوو بەتەناوب دەستدەکرێتەوە بەخوێندن و کە بەتەواوەتیش کۆرۆنا چارە کرا، خوێندن بەئاسایی دەستپێدەکاتەوە، بەڵام پۆلی (١٢) لەهەموو حاڵەتێکدا دەستدەکاتەوە بە خوێندن".

سەبارەت بەخوێندنی زانکۆو پەیمانگاکان ئەوەی خستەڕوو بۆ ئەوانیش بەهەمان شێوە بەپێی بارودۆخی کۆرۆنا، شێوازی ئاوێتەکە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.

لەبارەی نرخی خوێندنە ئەهلیەکان بۆ خوێندنگەکان وتی "بەڕێژەی لەسەدا (20) کەمدەکرێتەوەو بۆ زانکۆو پەیمانگاکان بەپێی زانکۆکە لەسەدا (١٠و ٢٠و ٣٠) کەمدەکرێتەوە".

بەگشتی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ ماوەی مانگێگ درێژ دەکرێتەوەو پشووەکان کەمدەکرێتەوە وەک قەرەبوویەک بۆ ئەو چەند مانگەی کە فەوتاوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار