هێمن هه‌ورامى: پشتیوانى راده‌ستکردنى نه‌وتى هه‌رێم به به‌غدا ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند:"پشتیوانیى له راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و 50%ى داهات به به‌غدا ده‌که‌ین".
هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، په‌رله‌مانى کوردستان به گرنگى ده‌زانێت، جگه له‌و وه‌فده دانوستاندنکاره‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، که لایه‌نى جێبه‌جێکارن ده‌چنه به‌غدا، بۆ پشتیوانیى سیاسى و په‌رله‌مانی، په‌رله‌مانى کوردستانیش رۆڵێکى کاریگه‌رتر ببینێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئێمه بڕیارمانداوه هه‌فته‌ى ئایینده شاندێکى باڵاى په‌رله‌مانى کوردستان بچێته به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى په‌رله‌مانى عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌کان و ته‌نانه‌ت لایه‌نه حکومییه‌کانیش گفتوگۆ بکات".
هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که چوونى وه‌فدى په‌رله‌مان بۆ به‌غدا بۆ پشتیوانیکردنه له رێککه‌وتنى هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا به تایبه‌تى له بابه‌تى راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و 50٪ داهاتى ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێککه‌وتنێک به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى 2021 جێگیر بکرێت، وتیشى:" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ده‌که‌ین، که بڕیاره سبه‌ى سێشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌که بکرێت".

