یه‌کێتى و گۆران سوورن له‌سه‌رئه‌وه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق رێکه‌وتن بکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند کۆبونه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌که‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى بۆ خۆئاماده‌کردنى کۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێ سێشه‌مه‌یه له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و ده‌شڵێت:" ئێمه‌و یه‌کێتى سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وین".
عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌دواى ته‌واوبونى کۆبونه‌وه‌ى یه‌کێتى گۆران له مه‌کۆى سه‌ره‌کى گۆڕان، رایگه‌یاند:" کۆبونه‌وکه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى بۆ خۆئاماده‌کردنه بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵییه که سبه‌ینێ سێشه‌مه له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" وه‌ک بزوتنه‌وه‌ى گۆران له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ته‌ئکیدیمان کرده‌وه که سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات، وتا کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵى(پارتى و گۆران و یه‌کێتى) باسى بژێوى ژیانى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و خه‌مى خه‌ڵک ده‌بێت".

