ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ: خۆپیشانده‌ره کوژراوه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ ته‌مه‌نى 26 ساڵه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌رپرسى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ بۆ هاوڵاتى ئاشکراکرد کوژراوه‌که‌ى خۆپیشاندانه‌که‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نى 26 ساڵه.
خۆپیشاندانه‌که‌ى ئه‌مڕۆى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ گرژى و ئاڵۆزى لێکه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه دوو گه‌نج له‌ناو خۆپیشانده‌راندا یه‌کێکیان کوژراو و که‌سێکى دیکه‌ش برنیداربووه.
شه‌ریف ره‌حیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوڵاتى وت:" له‌خۆپیشاندانه‌کانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ که‌سێک کوژراوه موالیدى 1994 و که‌سێکى دیکه‌ش برینداره موالیدى 1997".
هه‌روه‌ها وتیشى:" له‌ئێستادا چاره‌سه‌رى پێویست بۆ برینداره‌که ده‌کرێت".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
