فراکسیۆنى گۆڕان داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسێۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یه‌نراوێکى له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌کان بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتوه، "چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م کابینه‌یه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى عێراق ئه‌نجامبدرێت."
ده‌قى راگه‌یه‌نراوى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق:
فراکسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى شه‌قامى کوردستان به‌گشتى و سلێمانى به تایبه‌تی، له شارى به‌غدا کۆبوه‌وه و ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه‌ى راگه‌یاند:
یه‌ک: پشتیوانیى بێ چه‌ندوچونى خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ین و خۆپیشاندانى مه‌ده‌نى به مافێکى سه‌ره‌تایى خه‌ڵکى توڕه و به‌شخوراوى کوردستان ده‌زانین به‌رامبه‌ر به‌و هه‌مو ناحه‌قى و غه‌در و زوڵمه‌ى ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا دژى خه‌ڵک و موچه‌خۆران ده‌یکات.
دوو: وه‌ک فراکسێۆنى گۆڕان هه‌مو رێگا یاسایى و توانا په‌رله‌مانیه‌کانمان بۆ پشتیوانیى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌خه‌ینه گه‌ێ و کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له یاساى بودجه‌ى ۲٠۲۱ دا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بێلایه‌ن بکه‌ین له‌و کێشانه‌ى له نێوان هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم و فیدراڵ‌دا هه‌یه. به‌وپه‌ڕى راشکاوییه‌وه دژى ناشه‌فافیه‌تى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم و خه‌مساردیى حکومه‌تى فیدراڵ ده‌وه‌ستینه‌وه سه‌باره‌ت به دابیننه‌کردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
سێ: هۆشداریى پێشوه‌خته‌ى ئێمه به بریاربه‌ده‌ستانى گۆڕان بۆ کشانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتى گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتکارى هه‌رێم بێ سود بو، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین ئێستا تۆختر رو له پۆست و ده‌سه‌ڵاتن، له جیاتیى روکردنه شه‌قام دڵخۆشن به هاوڕیزییان له‌گه‌ڵ دو حزبه ته‌قلیدیه‌که‌ى ده‌سه‌ڵات. به‌مه‌ش هێنده‌یتر له پره‌نسیپه‌کانى گۆڕان و سه‌ره‌تا فکرییه‌کانیى دور ده‌که‌ونه‌وه، چونکه شوینى راسته‌قینه‌ى گۆڕان ناو خه‌ڵکه نه‌ک پاشکۆیه‌تیى ده‌سه‌ڵاتێکى شکستخواردوو.
چوار: په‌نابردن بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌منى و پۆلیسى له سنورى پارێزگاى سلێمانى و لاساییکردنه‌وه‌ى پارتى له سه‌رکوتکردن و ده‌ستگیرکردنى مامۆستا و رۆژنامه‌نوس و چالاکوانانى مه‌ده‌نى و داخستنى ده‌زگاى میدیایی، نه‌ک چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ناکات، به‌ڵکو توڕه‌یى خه‌ڵک زیاتر ده‌کات.
پێنج: به دیدى ئێمه ره‌وایه‌تیى ته‌واو لاى شه‌قامه و شه‌رعیه‌ت و مه‌شروعیه‌ت لاى ده‌نگى خه‌ڵکه، ئه‌وه‌ى ناوى کابینه‌ى نۆى حکومه‌تى هه‌رێمه به‌هه‌مو پێوه‌رێک شکستى خواردوه، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م کابینه‌یه هه‌ڵوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى عێراق ئه‌نجامبدرێت.
به‌غدا
7ى دێسه‌مبه‌رى 2020

