مه‌سرور بارزانى: هه‌وڵى تێکدان و وێرانکارى جیاوازه له داواى ڕه‌واى خه‌ڵک
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه له په‌یامێکدا جه‌خت له تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه قورسه ده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵ به دادگایى گه‌یاندنى سه‌رپێچیکاران.
له په‌یامه‌دا که ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 7ى کانونى یه‌که‌مى 2020، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت بڵاویکرده‌وه، ده‌ڵێت" خۆپێشاندانى ئاشتیانه و شارستانیانه‌ش، به مافێکى ڕه‌وا ده‌زانین له چوارچێوه‌ى یاسادا ، به‌ڵام هه‌وڵى تێکدان و وێرانکارى جیاوازه له داواى ڕه‌واى خه‌ڵک ، بۆیه داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ده‌بێ له گه‌ڵ پاراستنى گیانى گشت هاووڵاتییان، به خۆپێشانده‌رانیشه‌وه ، ڕێگه له ئاژاوه و پشێوى نانه‌وه و په‌نابردنه به‌ر تووندتیژى و تێکدانى شوێنه گشتى و تایبه‌تى و باره‌گاکان بگرن".
په‌یامی سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
له کاتێکدا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌کى خۆى خستووه‌ته‌گه‌ێ بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته‌ى که هه‌رێمى کوردستان و عێراق و دونیاى گرتووه‌ته‌وه، له گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵیش به‌رده‌وامه له گفتوگۆ بۆ دابینکردنى ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ، که به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌یناردووه، هه‌رچه‌نده هه‌رێمى کوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا، هه‌موو نه‌رمییه‌کیشى نواندووه بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن ، که‌چى به‌داخه‌وه خه‌ڵکانێک ده‌یانه‌وێ بژێوى خه‌ڵک بۆ به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى خۆیان به‌کاربهێنن و به بیانووى به‌رگریکردن له ماف و داخوازییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان ، هه‌وڵى تێکدان و سووتاندن و ئاژاوه‌نانه‌وه ده‌ده‌ن .
بێگومان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هه‌ست به بارگرانى و سه‌ختى ژیانى هاووڵاتییان ده‌کات و سوپاسى خۆڕاگریشیان ده‌کات و خۆپێشاندانى ئاشتیانه و شارستانیانه‌ش، به مافێکى ڕه‌وا ده‌زانێت له چوارچێوه‌ى یاسادا ، به‌ڵام هه‌وڵى تێکدان و وێرانکارى جیاوازه له داواى ڕه‌واى خه‌ڵک ، بۆیه داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ده‌بێ له گه‌ڵ پاراستنى گیانى گشت هاووڵاتییان ، به خۆپێشانده‌رانیشه‌وه ، ڕێگه له ئاژاوه و پشێوى نانه‌وه و په‌نابردنه به‌ر تووندتیژى و تێکدانى شوێنه گشتى و تایبه‌تى و باره‌گاکان بگرن و سه‌رپێچیکارانیش ڕووبه‌ڕووى یاسا بکه‌نه‌وه.
ئه‌م دۆخه سه‌خته له ده‌ره‌وه‌ى خواست و ویستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، بۆیه داوا له هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست ده‌که‌م نه‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ریى هه‌وڵ و په‌یامه تێکده‌ره‌کان که ئامانجیان ئاڵۆزکردن و تێکدانى سه‌قامگیریى هه‌رێمى کوردستانه . هه‌روه‌ها پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش، هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بن له پێناو تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته و پاراستنى ئارامیى و قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان، که ئه‌رکى هه‌موومانه.
مه‌سرور بارزانى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
2020/12/7

