مه‌لا به‌ختیار داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" پێویسته حکومه‌ت ته‌عدیلى وه‌زارى بکات و خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئاماده بکات"، ده‌شڵێت:" گه‌نده‌ڵییه‌کانى کوردستان ئه‌وه‌نده زیره‌کانه کراوه، پاره دزراوه‌که نه‌خه‌مڵێنرێت".
ده‌قى نوسینه‌که‌ى مه‌لا به‌ختیار:
نه‌بونى موچه، ته‌نگى به گه‌له‌که‌مان هه‌ڵچنیوه‌و برسێتى خه‌ڵکى راپه‌ڕاندوه. ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانکراو بوو!
حکومه‌تى کوردستان که له هه‌رسێ حیزبه سه‌ره‌کیه‌که‌ى کوردستان (یه‌کێتی-پارتی-گۆڕان) پێکهاتوه، تا ئێستا له کوردستاندا چاره‌سه‌رى دارایى پێ نییه‌و عێراقیش چه‌شنى کوردستان، نوقمى قه‌یرانه. عێراق (160) ملیار دۆلار قه‌رزاره‌و (285) ملیار دۆلاریشى به گه‌نده‌ڵى له‌دواى روخانى سه‌دامه‌وه خوراوه. کوردستانیش (28) ملیار دۆلار قه‌رزاره؛ به‌ڵام گه‌نده‌ڵیه‌که‌ى کوردستان وا زیره‌کانه ده‌کرێ، تائێستا پاره دزراوه‌که نه‌خه‌مڵێنراوه! به‌ڵام له ویژدانى راى گشتیدا گومان نه‌ماوه که گه‌نده‌ڵى کوردستانى داڕوخاندوه، که‌چى به داخه‌وه هه‌تا ئێستاش تاقه گه‌نده‌ڵکارێکى که‌ته نه‌گیراوه.
چه‌ند رۆژێکه ناخى پڕ له داخى خه‌ڵک، خرۆشاوه. خۆپیشاندان ده‌ستیپێکردوه. حکومه‌ت ده‌یه‌وێت هه‌ر وه‌کو دۆخى 17/ى شوبات و روداوه‌کانى دوایی، به زه‌برى هێز و داخستنى راگه‌یاندنى به‌رهه‌ڵستکار، چاره‌سه‌رى بکات. بێگومان ئه‌گه‌ر له رابوردودا، ئه‌م سیاسه‌ته سه‌ریگرتبێ و قوربانیه‌کانیشى که‌م نه‌بوون. چ قوربانى لاوان چ نوسه‌ران.. به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌قوایه، رێگاى چاره‌سه‌رى گونجاو بگیرێته‌به‌ر. که پێمان وایه لانى که‌م حکومه‌ت پێویسته:
یه‌که‌م: ته‌عدیلى وه‌زاره‌ت بکات و خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئاماده بکات.
دوه‌م: له‌گه‌ڵ به‌غداد بێ دودڵى له‌سه‌ر بودجه‌و موچه رێکبکه‌وێ و نه‌وت راده‌ست بکات.
سێهه‌م: هێزى تایبه‌ت کۆنتڕۆڵى ده‌روازه ره‌سمى و ناڕه‌سمیه‌کانى گومرگ بکات. به چاودێرى هاوبه‌شى حکومه‌تى عێراق-هه‌رێم- هێزه‌کانى به‌رهه‌ڵستى کوردستان.
چواره‌م: لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه بۆ سزادانى ته‌واوى ئه‌و جه‌رده‌ییه دابنرێ.. که ماوه‌یه‌که به ئاشکرا ئه‌نجام ده‌درێ.. له‌سه‌رانسه‌رى ده‌روازه سنوریه‌کان!
پێنجه‌م: کۆنگره‌یه‌کى کوردستانى ببه‌سترێ بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌سه‌ر.. به مه‌رجێ، زۆرترین به‌شدارانى کۆنگره، شاره‌زاکانى لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان بێ..
بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکیش متمانه‌ى هه‌بێ.. به زوترین کات، که‌ناڵى (NRT) ئازاد بکرێته‌وه. زیندانى سیاسى کۆتایى بێ. هێزه‌کانى ئاسایش و پۆلیس ته‌نها ئه‌رکیان پاراستنى داووده‌زگا حکومیه‌کان بێ و به‌س. پێویستیشه خۆپیشانده‌ران، ماوه‌ى مانگێک مۆڵه‌ت بده‌ن به حکومه‌ت و لایه‌نه‌کان هه‌تا ئه‌و بڕیارانه‌و بڕیارى پێویستى تر بده‌ن. له‌م مانگه‌شدا حکومه‌ت موچه‌ى خه‌ڵک به قه‌رزى زیاتریش بێ، دابین بکات.
له‌کۆتایشدا ده‌ڵێم:
له (15) ساڵى رابوردودا ده‌یان جار وتارم نوسیوه‌و کۆڕم به‌ستوه. له زۆربه‌شیاندا پێشبینى داڕمانى ئابورى کوردستان و تێکچونى دۆخى سیاسیم کردوه. ئێستا له سایتى (چاو‌دێر) وتارێکى (19/12/2016) به‌ناونیشانى (گوزه‌رانى شه‌هیدان و قه‌یرانى یٔابورى و یه‌کێتی) بڵاوده‌که‌مه‌وه، تکایه خوێنه‌ر بیبینێ و به ویژدان حوکم بدات!
هه‌روه‌ها پێویستیشه هه‌موو خۆپیشانده‌ره کوژراوه‌کانى خۆپیشاندانه‌کان به هى 17ى شوبات و رۆژانى دوایى و ئه‌وانه‌ى ئێستاشه‌وه به شه‌هید له‌قه‌ڵه‌م بدرێن.

