پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە خەریکە لە جڵەوی ھێزەکانی ناوخۆدا نامێنێت
لە شاروشارۆچکەکانی پارێزگای سلیمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین چەندین بارەگای حزبی سوتێنراون

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
ھەزاران خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتایە سەر بارەگا حزبیەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، دەنگی تەقە لە چەند قەزایەک دەبیسترێت. خۆپیشاندەران ھەڵدەکوتنە سەر بارەگا حزبیەکان و دەیسووتێنن ئەوەش وەکو ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر نەبوونی مووچە و ھەلی کار.
ئەگەرچی خۆپیشاندانەکان سەرەتا بە دروشم و لافیتە بوو، بەڵام لە ئێستادا خۆپیشاندەران بە ھەڕەمەکی دەچنە سەر بارەگا حزبیەکان، چەندین بارەگای حزبی لە قەزاکان سوتێنراون.
خۆپیشاندەران شەوی دووشەممە لە چەند قەزایەکی سلێمانی چوونە سەر بارەگا حزبیەکان و گڕیان تێبەردان.
دواتر دەنگی تەقە بەرزبوویەوە کە دەکران بەسەر خۆپیشاندەراندا بۆ بڵاوەپێکردنیان.
تا ئیستا دوو گەنج لە کفری و چەمچەماڵ بە فیشەک گیانیان لە دەستداوە.
تا ئامدەکردنی ئەم ھەواڵە بەردباران و گەمارۆی بارەگا حزبیەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەردەوامە.

