عوسمانى حاجى مه‌حمود:نابێت ده‌سه‌ڵاتداران توندوتیژى به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌کاربهێنن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عوسمانى حاجى مه‌حمود، سه‌رکرده‌ى پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌یامێکیدا داوا له خۆپێشانده‌ران ده‌کات به‌شێوه‌یه‌کى هێمن و ئاشتى و مه‌ده‌نییانه خۆپیشاندان بکه‌ن و ده‌شڵێت:" ئه‌رکى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توندوتیژى به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌کارنه‌هێنن".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى عوسمان حاجى مه‌حمود:
1- چه‌ند رۆژێکه هاوڵاتیانى کوردستان به هه‌موو چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و به تایبه‌تی، موچه‌خۆران له چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌ک که‌تونه‌ته ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى وبێزارى و خۆپیشاندان و ڕێپێوان دژ به پێنه‌دانى موچه و بڕینى قوتى رۆژانه و هه‌مو ئه‌و ناهه‌قى و زۆڵمه فره جۆرانه‌ى به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت.
2- ئه‌رکى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستانه، که گوێیان لێ‌بگرن و مافه ره‌واکانیان جێبه‌جێ بکه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توندوتیژیان به‌رامبه‌ر به‌کار نه‌هێنن، ئه‌و جۆره ھه‌ڵسوکه‌وته ناشارستانیه و به‌کارهێنانى هێز، ھیچ ئه‌نجامێکى نابێت و بازنه‌ى ناڕه‌زایه‌تى وبێزارى فراوانتر و به‌ھێزتر ده‌کات و ڕق وتوڕه‌یى زیاترى لێده‌که‌وێته‌وه.
3- داوا له‌ھێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ و ھێزه چه‌کداره‌کانى ھه‌رێم ده‌که‌م، به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رده‌میانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ھاوڵاتیانى ناڕازى و خۆپیشانده‌ران و میدیاکاران بکه‌ن و دوربکه‌ونه‌وه له ئه‌نجامدانى توندوتیژى و گرتن وئازاردان، خۆپیشانده‌ران رۆڵه‌ى به‌شخوراوى ئه‌م گه‌له‌ن و له‌هه‌مان کاتدا، که‌سوکارى خۆتانن و بارودۆخى ژیانى زۆربه‌تان وه‌کو ئه‌وانن.
4- داوا له‌ھاوڵاتیانى ناڕازى وخۆپیشانده‌ر ده‌که‌م، به تایبه‌ت لاو و گه‌نجه خاوه‌ن ماف و دڵگه‌رمه‌کان، که سه‌ره‌ڕاى ھه‌ر جۆره به‌ربه‌ستێک که‌له‌کاتى خۆپیشانداندا بۆیان دروست ده‌کرێت، به‌شێوه‌یه‌کى ھێمن وئاشتى و مه‌ده‌نیانه خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌ره‌رو زیان به‌دام وده‌زگاکانى حکومه‌ت و موڵکى گشتى و تایبه‌ت مه‌گه‌یه‌نن وبیانپارێزن، وه‌ھه‌روه‌ھا له زیانگه‌یاندن و سوتانى باره‌گا حزبیه‌کان دوربکه‌ونه‌وه‌و په‌لاماریان مه‌ده‌ن چونکه له‌و رێگایه‌وه ھیچ چاره‌سه‌رێک به‌دى نایه‌ت.
5- داواى هاوڵاتیان له‌م قۆناغه‌دا، بۆ موچه و خزمه‌تگوزارى و ژیانێکى شایسته‌یه، بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانى کوردستان له‌برى گوێپێنه‌دان و فه‌رامۆشکردنى مافه ره‌واکانى هاوڵاتیان و به‌کارهێنانى توندوتیژى و داخستنى که‌ناڵى ته‌له‌فزیۆن و زیندانیکردنى چالاکوانانى مه‌ده‌نى و به‌کارهێنانى هێز و پاره و زیاترکردنى سته‌م، ئاوڕێکى جدى و ئه‌قڵانى له ساڵانى ڕابردوى حوکمڕانى وبه‌رئه‌نجامه‌کانى بده‌نه‌وه، به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به شێوه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تی، چونکه چیتر ئه‌م جۆره ئه‌قڵیه‌ت و شێوازه ده‌سه‌ڵاتداریه ناکرێت به‌رده‌وام بێت و میژوش هه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌لماندوه هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌سه‌ر بنه‌ماى گه‌نده‌ڵى و نادادى و زوڵم کردن له هاوڵاتیانى ناتوانێت تاسه‌ر به‌رده‌وام بێت. له‌به‌ر ئه‌وه پینه‌وپه‌ڕۆ و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، ھیچ ئه‌نجامێکى نابێت جگه‌له‌وه‌ى که برینه‌کان قوڵتر ده‌کاته‌وه و نیشتیمانه‌که‌مان و ھاونیشتیمانیانى کوردستانیش له‌قه‌یرانێکه‌وه به‌قه‌یرانێکیتر ده‌سپێرێت.
عوسمانى حاجى مه‌حمود
٧/١٢/٢٠٢٠

