ھاوپەیمانی نەسر سەرکۆنەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ھەرێم و بەرتەسکردوەی ئازادی میدیا دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوپەیمانی نەسر کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و میدیاکانی کوردستانی کرد، هاوکات جەخت لەسەر پێویستی وەڵامدانەوەی خێرایی داواکاری خۆپیشاندەران و ئازادکردنی میدیا و پاراستنی ژیان و موڵکی گشتی و تایبەت کردەوە.
لە بەشێکی تری بەیاننامەکدا، هاوپەیمانیەتیەکە پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی هاوڵاتیانی کوردستانی دەکات و دەڵێت، "هاوپەیمانی نەسر پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی هاوڵاتیانی کوردستان دەکات بۆ ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە، لەوانە پاراستنی مووچە و بنەماکانی بژێوی خەڵک."
هاوکات، هاوپەیمانیەتیەکە ئیدانەی ئەو ستەمەی لە خۆپیشاندەران و میدیاکان دەکرێت دەکات و داوای وەڵامدانەوەی خێرا دەکات بۆ داواکاری خۆپیشاندەران و ئازادکردنی ئازادی ڕاگەیاندن و پاراستنی ژیانی گشتی و تایبەت و موڵکو ماڵی هاوڵاتیان.
لە راگەیانراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "هاوپەیمانی نەسر پێی وایە کە بەدیهێنانی داخوازییەکانی خەڵک دەکەوێتە ژێر باری ئیدارەیەکی نیشتیمانی کاریگەر و دادپەروەرانە و دینامیکی کە توانای وەڵامدانەوە داواکارییەکانی حوکمڕانی هەبێت.

