وەزیری دارایی: مەسرور بارزانی نامەی بۆ بەغدا ناردووە پابەند دەبین بە یاسای قەرز

خالید شوانی: حکومەتی ھەرێم ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێکردوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

سێ بەرپرسی ھەریمی کوردستان رایانگەیاند کە پابەند دەبن بە جێبەجێکردنی یاسای قەرزو رێکەوتن لەگەڵ بەغدا لەبەرامبەر پێدانی شایستە داراییەکان ھەرێمی کوردستان.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نامەیەکی فەرمی وەڵامی حکومەتی عێراقی داوەتەوە کە رەزامەندن لەسەر پابەندبوون بە یاسای قەرز.

شاندی تەکنیکیی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان کە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی نووسراوی بەغدای لەبارەی یاسای قەرز داوەتەوە و رەزامەندی بە پابەندبوون بە یاساکە دەربڕیوە. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، وەک چۆن هەرێمی کوردستان ئامادەیە پابەندی یاساکە بێت، ئەوانیش پابەندی جێبەجێکردنی ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بن.

د. ئومێد سەباح، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە لەبارەی بودجەی 2021 رایگەیاند، "گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنێکی زۆر باش".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار