خۆپیشاندان لە دوکان دەستیپێکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە شارۆچکەی دوکان لە پاریزگای سلێمانی پاشنیوەڕۆی سیشەممە دەستیپێکرد دژ بە دواکەوتنی مووچە.
دەیان کەس لە خۆپیشاندەران لە شەقامێکی شارەکە کۆوونەوەو ئاگریان لەسەر شەقامەکە کردەوە بە وتنەوەی دروشم.
ئەوەش دوای رۆژێک دێت لە پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و پاسەوانانی بارەگا حزبیەکان لە چەندین قەزاو ناحیەیە پارێزگای سلێمانی.
شەوی رابردوو پاریزگاکە زۆرترین گرژی بەخۆوە بینیو چەندین بارەگای حزبی لە شاروشارۆچکەکان سوتان و سێ کەس کوژران و دەیانی تریش برینداربوون.

بابهتی پهیوهندیدار
