پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان پشتگیریان بۆ حکومه‌تى هه‌رێم دووپاتکرده‌وه
بڕیاریاندا وهفدى سیاسى و حکومى بچێته به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى موچه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارتی، یه‌کێتى و گۆڕان پشتگیریان بۆ حکومه‌تى هه‌رێم دووپاتکرده‌وه و بڕیاریاندا وه‌فدێکى سیاسى و حکومى بچێته به‌غدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن و چاره‌سه‌رکردنى کێشهداراییهکانى هه‌رێمى کوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان، به سه‌رپه‌رشتیى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هه‌ریه‌که له پارتى دیموکراتى کوردستان، یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆبوونه‌وه، له راگه‌یێندراوه هاوبه‌شه‌که‌یاندا، جه‌ختیان له پشتگیریى چاکسازییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له داهات و خه‌رجیى هه‌رێم و گرتنه‌به‌رى هه‌موو هه‌نگاوێکى پێویست کردووه‌ته‌وه بۆ دابینکردنى مووچه‌ى مانگانه‌ى مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ره‌واکانیان.
ڕاگه‌يه‌نراوى كۆبوونه‌ى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى و گۆڕان له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/12/2020 به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى ديموكراتى كوردستان، يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه بڕيارى دا به زووترين كات شاندێكى باڵاى سياسى و حكووميى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تايبه‌تيش بابه‌تى ماف و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگيركردنيان له پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا.
كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر پشتگيريى چاكسازييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له داهات و خه‌رجيى هه‌رێم و گرتنه‌به‌رى هه‌موو هه‌نگاوێكى پێويست كرده‌وه بۆ دابينكردنى مووچه‌ى مانگانه‌ى مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ڕه‌واكانيان.
كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه‌ى دوور له گرژى و په‌لاماردانى دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كان و سه‌روماڵى هاووڵاتيان، مافێكى ڕه‌وايه و لايه‌نه‌كان جه‌ختيان له بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش كرده‌وه له‌پێناو بهرژهوهندييه باڵاكانى هاووڵاتيان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى نه‌خوازراوى هه‌رێمى كوردستان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌يرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و پارێزگاريكردن له قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا.

