حه‌وت حزبى سیاسى داوا له ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان ده‌که‌ن به‌شدارى خۆپیشاندانه‌کان نه‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له سنوورى قه‌زاى کۆیه حه‌وت حزبى سیاسى به‌یاننامه‌یه‌کى هاوبه‌شیان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاند"خۆپیشاندانه‌کان گۆڕاون بۆ توندوتیژى و خزمه‌ت به‌هیچ که‌س و لایه‌نێک ناکه‌ن" و داواش له ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان ده‌که‌ن به‌شدارى هیچ خۆپیشاندانێک نه‌که‌ن که خوێنى تێدا بڕژێ و پشێوى لێ بکه‌وێته‌وه.
ده‌قى به‌یاننامه‌ى حه‌وت حزبى سیاسى له‌کۆیه:
به‌یانی هاوبه‌شی لایه‌نه سیاسیه‌کانی سنوری قه‌زای کۆیه
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان
هاووڵاتییانی سنووری قه‌زای کۆیه
بارودۆخ و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ئاستێکی خراپ دایه و هه‌موو لایه‌ک ئه‌و راستیه ده‌زانین، بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه ره‌واکان و داخوازی و داواکاریه‌کان، ئێمه‌ش پشتیوانی داخوازیه ره‌واکانی هاووڵاتیانین.
له‌به‌شێک له شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ جارێکی دیکه خۆپیشاندانی هێمنانه و شارستانیانه گۆردران بۆ پشێوی و ئاژه‌وه، به‌داخه‌وه گه‌یشتووه‌ته رشتنی خوێنی هاووڵاتیان و زامداربوون و سووتاندنی باره‌گای لایه‌نه سیاسیه‌کان و دامه‌زراوه حکومیه‌کان.
ئێمه پێمان وایه هه‌ر داواکاریه‌کی ره‌وا که پشێوی تێکه‌وت، ئامانجه سه‌ره‌کیه‌که‌ی به‌لاڕێدا ده‌برێت و به‌هۆیه‌وه ناگه‌ینه ئه‌نجام. ئه‌گه‌رچی گردبونه‌وه و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی به‌مافی ره‌وای تاک له سیستمی دیموکراسی ده‌زانین، به‌ڵام له ئێستادا داواکارین له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆمان، به‌هیچ جۆرێک به‌شداری گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی بێ موڵه‌ت نه‌که‌ن له‌سنووره‌که.
هه‌روه‌ها داواکارین له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌ن سیاسیه پێکهێنه‌ره‌کانی حکومه‌ت، به‌زوویی بڕیاری پێویست بده‌ن بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵ و دابه‌شکردنی مووچه و باشترکردنی بژێوی ژیانی مووچه‌خۆران و هاووڵاتیان، چونکه له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی بارودۆخه‌که به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا، هه‌موو لایه‌ک له هێزه سیاسییه‌کان، حکومه‌ت و هاووڵاتیان زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن.
هێزه ئه‌منییه‌کان له‌م سنووره پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، هێمنی و ئاسایشی شاریان له‌ئه‌ستۆدایه، داواکارین به‌گیانی به‌رپرسیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا بکه‌ن.
له‌پێناو پارێزگاریکردن له جوانى و پیرۆزییه‌کانی شاری کۆیه و ته‌بایى هاووڵاتیان و لایه‌نه سیاسییه‌کان، گیانی یه‌کتر قبوڵ کردن ده‌که‌ینه بنه‌مای پێکه‌وه کارکردن بۆ خزمه‌تکردنی زیاتری هاووڵاتیان و گه‌یشتن به مافه‌کانیان.
کوردستان و کۆیه به‌دووربێت له ئاشوب و ئاژه‌وه.
مه‌ڵبه‌ندی 14ی رێکخستنی کۆیه - یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان
مه‌لبه‌ندی16ی کۆیه - یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان
مه‌کۆى کۆیه - بزووتنه‌وه‌ی گۆران
کۆمیته‌ی رێکخستنی کۆیه - حزبى شیوعی کوردستان
ناوچه‌ی کۆیه - پارتی دیموکراتی کوردستان
مه‌ڵبه‌ندی کۆیه - سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
ئه‌نجوومه‌نی 2ی کۆیه - کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان

