ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: هەموو بارەگاکان ناگاتە دڵۆپێک خوێنی هاوڵاتیان

5 ساڵ لەمەوپێش
سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند هەموو بارەگاکان ناگاتە دڵۆپێک خوێنی هاوڵاتیان، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین خۆپیشاندەر لەبەردەم بارەگای حزبەکان لە پاریزگای سلێمانی کوژران..
سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین له‌باره‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و خۆپیشاندان و گرژی و ئه‌ڵۆزیانه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه رووده‌ده‌ن په‌یامێكی بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
په‌یامی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له باره‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان
بسم الله الرحمن الرحیم
جه‌ماوه‌ری شه‌ره‌فمه‌ندی كوردستان
به‌داخ و په‌ژاره‌وه دۆخی هه‌رێمه‌كه‌مان رۆژ به رۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێ .. ئه‌م شه‌پۆڵی نارازی بوون و توڕه‌یی یه‌ی ئه‌مرۆژانه ئاماژه‌ی سه‌ختی برینه‌كه و دژواری دۆخه ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه و كاردانه‌وه‌ی بێ منه‌تی و شكستی ده‌سه‌ڵاته له ئیداره‌ی قه‌یرانه‌كاندا بۆیه ئه‌گه‌ری خراپتریش به‌دور نازانین، له‌م وێستگه هه‌ستیاره‌دا به‌چه‌ند خاڵێك سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری برسیكراو و ماندو راده‌كێشین :
1. ئه‌م شه‌پۆڵه توڕه‌ییه ده‌رئه‌نجامی ناعه‌داله‌تی حوكمڕانی و بێ موچه‌یی فه‌رمانبه‌ران و بێ كاری گه‌نجان و بێ منه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه.. ده‌بێ هێزه‌كانی حوكمڕان دان به‌م فه‌شه‌له كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی پلان و به‌رنامه‌دا بنێن.
2. هێزه سیاسیه‌كان و نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری و عه‌قڵمه‌ندانی میلله‌ت نابێ بێ هه‌ڵوێست بن و ده‌بێ خه‌می بژێوی و ئه‌منیه‌تی نیشتمان و ده‌ستكه‌وت و ئه‌زمونی قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه بخۆن و كاتی موزایه‌دات و ته‌سفیه‌ی حساباتی حزبی نیه، به‌ڵكوپێویسته هه‌موولایه‌ك به گیانێكی نیشتمان په‌روه‌ری و مه‌سئولیه‌ته‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
3. برسیه‌تی و بێ كاری و بێ موچه‌یی هاوڵاتیان رێگه ئه‌دا به كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و پێشبینی هه‌موو ده‌ستێوه‌ردان و به‌كارهێنانێكی ناحه‌زانه،.. ئه‌وه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ی سیاسیه نه‌هێڵن دۆخه‌كه له بازنه‌ی سه‌بر و ته‌حه‌مول ده‌رچێ و كاولكاری ببێ به ئامانجی خه‌بات.
4. خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و گشت رێكارێكی دیموكراسی و ئاشتیانه نه‌ك مافه به‌ڵكو له‌م دۆخه دژواره‌دا ئه‌ركه، به‌ڵام په‌لاماردان و سوتاندنی داموده‌زگا حكومی و حزبیه‌كان ئامانجه پیرۆزه‌كانی خۆپیشاندان له‌بارده‌با و ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ئه‌بێ و سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌ر له دڵسۆزانیش ون ده‌بێ و ده‌رگای ده‌ستێوه‌ردانی ناحه‌زان كراوه‌تر ده‌كات.
5. خراپ مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران له موماره‌سه‌ی مافه‌كانیاندا نابێ ببێته پاساو بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی توند و رشتنی خوێنی خۆپیشانده‌ری برسی و باخه‌ڵ خاڵی .. به‌ڵكو ئه‌ركی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه پاسه‌وانی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و رێنمایی یاساییان پیشان بده‌ن و رێگه‌شبگرن له‌و چه‌ند كه‌سانه‌ی كه به مه‌رام یا به‌نه‌زانی ره‌وتی پرۆسه‌كه به‌لارێدا ده‌به‌ن.
6. هه‌رگیز ره‌وا نیه به‌ناوی پاراستنی باره‌گا حزبیه‌كانه‌وه پاسه‌وانه‌كان ته‌قه بكه‌ن له خۆپیشانده‌ران و هه‌موو باره‌گاكان ناكاته دڵۆپێك خوێنی هاوڵاتیان.
له كۆتاییدا ده‌خوازین له‌م هه‌ل و مه‌رجه هه‌ستیاره‌دا پێش هه‌مووشتێك حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م ئاڵۆزیه نه‌كاته پاساوی بێ باكی و په‌له بكات له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی موچه و بژێوی و ئازادی راده‌ربرین و رۆژنامه‌گه‌ری و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی.
براتان
صلاح ا‌لدین محمد بها‌ءالدین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

