پاسەوانێکی بارەگای پارتی لە پێنجوێن لە گرژییەکانی ئەمڕۆدا کوژرا
ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی داوا پارتی دەکەن بارەگاکەیان چۆڵ بکەن بۆئەوەی خۆپیشاندەران ھێور ببنەوە
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
خۆپێشاندەرانی پێنجوێن هەڵیانکوتایە سەر بارەگای ناوچەی پارتی لە سنووری پێنجوێن و بەرپرسی لقی 12ی پارتیش دەڵێت پاسەوانێکی بارەگاکەیان کوژراوە.
بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی راگەیاند، پاسەوانێکی بارەگاکەیان بەناوی ئاوات تاڵب مەجید، لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە کوژراوە.
شایەتحالێک لە پێنجوێنەوە بە ھاوڵاتی راگەیاند خۆپیشاندان بەردەوامە و تەقەکەیەکی زۆر دەکرێ، چەندان بریندار هەیە، مامۆستایانی ئاینی لە هەوڵدان نەهێڵن خوێنی زیاتر بڕژێت و داوا لە لایەنگرانی پارتی دەکەن بارەگاکە چۆڵ بکەن بۆئەوەی خۆپیشاندەران ھێور ببنەوە.
بههۆی سهرههڵدانی ناڕهزایی و خۆپیشاندان له قهزای پێنجوێن، بارهگای یهكێتی نیشتمانی و پارتی دیموكرات و یهكگرتوی ئیسلامی و بزونهوهی گۆڕان سوتێندران.

بابهتی پهیوهندیدار
