قوباد تاڵه‌بانى به گه‌ره‌نتى ته‌سلیم کردنى نه‌وت ده‌چێته‌وه به‌غدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى جێگرى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ٩/١٢، وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى سه‌ردانى به‌غدا بکات.
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 8ى کانونى یه‌که‌مى 2020، سه‌میر ھه‌ورامى له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت:" شانده‌که به‌مه‌به‌ستى به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆکان وگه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌باره‌ى کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و به‌تایبه‌ت پرسى دارایى و جێگیر کردنى شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق ده‌چێته‌وه به‌غدا".
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌ستى که‌وتووه، قوباد تاڵه‌بانى که سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدى هه‌رێم ده‌کات وه‌ره‌قه‌ى گره‌نتى ته‌سلیم کردنى داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به کۆمپانیاى سۆمۆى نیشتمانى عێراق و ته‌سلیم کردنى له‌سه‌دا 50% داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کانى پێیه‌و پشتیوانى لایه‌نه‌کانى (پارتى، یه‌کێتى، گۆران) پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆکان بگه‌یه‌نێته رێککه‌وتنى کۆتایى.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه خۆپیشاندان وناڕه‌زایى له‌هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى دواکه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خراپى باروگوزه‌رانى هاوڵاتیان ده‌ستیپێکردووه و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین خۆپیشانده‌ر کوژراون و برینداربوون.

