حکومه‌تى هه‌رێم 35 مووچه‌ى پاشه‌که‌وت‌و هه‌شت مووچه‌ى ته‌واوى مووچه‌خۆران قه‌رزاره‌

په‌رله‌مانتارێکی ئۆپۆزسیۆن: ئه‌وه‌ى به‌ناوى پاشه‌که‌وته‌وه‌ له‌مووچه‌خۆران بڕاوه‌ هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه‌ ده‌ستیان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

حکومهتى ههرێم (35) موچهى پاشهکهوت و ههشت موچهى تهواوى موچهخۆران قهرزارهو کۆى پارهکه دهگاته زیاتر له (10) ترللۆن دینارو هیچ ئاسۆیهک بۆ گێڕانهوهى ئهو مووچانه بۆ فهرمانبهران رووننهبۆتهوه.

حکومهتى ههرێمى کوردستان رایگهیاند، لهساڵى 2020دا ههشت موچهى دابهشکردووه، که بهشێکى پارهکه لهلایهن حکومهتى ههرێمى کوردستان و بهشێکى دیکهشى لهلایهن حکومهتى فیدڕاڵییهوه دابینکراوه، کۆى گشتى ئهو پارهیهش زیاتر لهشهش تریلۆن و (500) ملیار دیناره.

فهرمانگهى میدیاو زانیارى حکومهتى ههرێم خشتهى دابهشکردنى موچهى فهرمانبهرانى ساڵى رابردووى بڵاوکردووهتهوه، بهپێى خشتهکه  ئهو پارهیهى حکومهت  بۆ پێدانى مووچه دابینى کردووه له ٦٣% پۆینت ههشته و حکومهتى عێراقیش 36% پۆینت یهکى مووچهى ساڵى رابردووى دابین کردووه.

دواى ئهو بهیاننامهیهى حکومهتى ههرێم، لهسۆشیال میدیاو راگهیاندنهکان زۆر باسى موچهى پاشهکهوتى فهرمانبهران دهکرێت که بهشێک لهموچهخۆران بێ هیوابوون لهوهى موچه پاشکهوتکراوهکانیان وهربگرنهوه.

هاوار مهحمود، تهمهن (45) ساڵ فهرمانبهر لهوهزارهتى شارهوانى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» ساڵى رابردوو نیوهى موچهکانمان وهرنهگرتووه، ئهوهى وهرگیراوه بهلێبڕینهوه بووه، بهڕاستى بێ ئهمهل بووین لهوهى حکومهت جارێکى دیکه موچه پاشهکهوتکراوهکانمان بداتهوه«.

ههروهها پێشیوابوو موچه پاشهکهوتکراوهکان قهرزه لهسهر حکومهتى ههرێم، وتیى»ئێستا ئهگهر حسابى بکهم رهنگه نزیکهى (18) ملیۆن دینارم لاى حکومهتى ههرێم ههبێت، بهڵام ئایا ئهماندهنهوه، هیچ نهبێت با بۆمان بخهنه سهر حسابى بانک تا پارهى کارهباو ئاوى لێبدهین».

 لهساڵى 2015هوه جگه لهوهى کهههشت موچهى تهواوى موچهخۆران قهرزاره، لهههمانکاتدا (35) مانگ چارهکه موچهو نیوه موچه دراوه بهموچهخۆران.

لهساڵى 2015دا حکومهتى ههرێم چوار مووچهى فهرمانبهرانى بهتهواوى دابهشنهکردووه، لهساڵهکانى 2016 و 2017، (23 مانگ) چارهکه موچهیان داوه بهفهرمانبهران، لهساڵى 2018شدا، که بۆ دووهمجار دهستکارى پاشهکهوتى موچه کرا، (12) مانگى دیکه موچهخۆران لهنیوه زیاتر موچهکانیان وهرگرت، واتا موچهى تهواویان وهرنهگرتووه.

وهزارهتى دارایى و ئابوورى  حکومهتى ههرێم باسى ئهو (35) مانگه ناکهن کهچارهکه موچهیان داوهو تهنها باسى ئهو ههشت مانگه دهکهن کهموچه تهواوهکانیان نهداوه، لهکاتێکدا پێش ئهوهى پاشهکهوتى موچه رابگهیهنن حکومهت بهڵێنیدا کهموچهکانیان دهگهڕێننهوه بۆ موچهخۆران.

ئهندامێکى فراکسیۆنى یهکگرتوو دهڵێت:» ئهوهى بهناوى پاشهکهوتهوه لهموچهخۆران بڕاوه ههرگیز ناگهڕێتهوه دهستى موچهخۆران و فهرمانبهران».

ئهبوبهکر ههڵهدنى، ئهندامى فراکسیۆنى یهکگرتوو لهپهرلهمانى کوردستان، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»چهندین جار رامگهیاندووه ئهوهى بهناوى پاشهکهوتهوه لهموچهخۆران بڕاوه ههرگیز ناگهڕێتهوه دهستى موچهخۆران، چونکه هیچ پاڵپشتێکى یاسایى نیه، تائێستا حکومهت نهچووه ههژمارى بانکى بکاتهوهو ئهو رهسیده بخرێته سهر ههژمارهکانیان».

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد حکومهت ههژمارى بانکى بۆ موچهخۆران بکردایهتهوه، دهیانتوانى فهرمانبهران بۆ دانهوهى پارهى باجهکانى ئوتۆمبێل و خانووبهرهو زۆر بابهتى دیکه  بهکاریبهێنن، بهڵام «حکومهت خۆى متمانهى بهخۆى نیه، بۆیه بهههموو قهناعهتێکهوه ئهو موچهیه فهوتاوهو لهگهڵ ئهو دزین و بهههدهردانهى سامانى گشتییهو ههرگیز گیرفانى موچهخۆران بهو موچه بڕدراوانه  گهرم نابێتهوه«.

ئهبوبهکر ههڵهدنى پێشیوابوو لهیاساى چاکسازیدا زۆر جهخت لهوە کراوهتهوه که حکومهت ههژمارى بانکى بۆ موچهخۆران بکاتهوه، بهڵام تائێستا جێبهجێ نهکراوه بۆ ئهوهى ئهو قهرزهى خهڵک ههیهتى هاوڵاتیان بتوانێت مامهڵهو کڕین و فرۆشتنى پێوه بکات، لانى کهم بۆ قهرزى خانووبهره و ئاوو کارهبا بهکاربهێنرێت».

ههرچهنده وهزارهتى دارایى و ئابوورى حکومهتى ههرێمى کوردستان چهند جارێک لهبارهى ههژمارى بانکییهوه دڵنیایى داوهته پهرلهمانتاران، بهڵام بهکردارى جێبهجێ نهکراوه.

هاوکات، ئهندامێکى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت:» لهباشبوونى دۆخى دارایى حکومهت دهبێت ههموو موچه پاشهکهوتکراوهکان بداتهوهو پابهنده پێوهى و دهیداتهوه«.

محهمهد سهعدهدین، بڕیاردهرى لیژنهى دارایى و ئابورى لهپهرلهمانى کوردستان، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»قهرزى موچهخۆران لهسهر حکومهت بهرپرسیاریهتیهکه پێویسته بیداتهوه بهموچهخۆران و ئهو موچانه ههمووى وهک قهرزهو دهبێت بیانداتهوه، بهڵام ئێستا حکومهت بودجهى ساڵانهى نیهو ناتوانێت لهئێستادا بیداتهوه، بهڵام قهرزهو پێویسته بهش بهش یان بهههر شێوازێک بێت بیداتهوه موچهخۆران».

ههروهها وتیشى »لهباشبوونى دۆخى دارایى حکومهتی هەرێم دهبێت ههموو موچه پاشهکهوتکراوهکان بداتهوهو پابهنده پێوهى«.

بڕیاردهرى لیژنهى دارایى و ئابورى ئاماژهى بۆ ئهوهکرد پێشنیازیان کردووه لهڕێگهى ههژمارى بانکی و سیستمى ئهلیکترۆنیهوه ئهو قهرزانه بداتهوه بهموچهخۆران و بهکاریبهێنێت لهههر ئیتیزامێکى دارایى که لهنێوان موچهخۆران و حکومهتى ههرێمدا ههیه، بهڵام تائێستا نهتوانراوه جێگیر بکرێت و بچێته بوارى جێبهجێکردنهوه.

هاوکات، محهمهد سهعدهدین ئهوهشى روونکردهوه کهیهکێک لهههنگاوو پێشنیارهکانى پهرلهمانتاران بهئهلیکترۆنکردنى سیستمى حوکمڕانییه تاهاووڵاتیان بتوانن سود لهو موچه پاشهکهوتکراوانهیان وهربگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار