ره‌وشى دادگایی شێروان شێروانى و هاوڕێکانى له‌ژێر کۆنتڕۆڵى هێزى ئه‌منىو عه‌سکه‌ریدا بوو

نیاز عه‌بدوڵڵا، رۆژنامه‌نووسى به‌رشداربوو له‌که‌یسى دادگاییکردنى پێنج رۆژنامه‌نووسى بادینان بۆ ‌هاوڵاتى:

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

 

رۆژنامهنووسێک که رۆژى 16ى شوبات بهرشداربووه لهکهیسى دادگاییکردنى پێنج رۆژنامهنووسى بادینان که شهش ساڵ حوکمدران، ئاماژه بهوه دهدات که:» رهوشى دادگایی شێروان شێروانى و هاوڕێکانى لهژێر کۆنتڕۆڵى هێزى ئهمنى و عهسکهرى بوو».

نیاز عهبدوڵا رۆژنامهنووس و چالاکوان لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى دهڵێت:» دوورو نزیک هیچ بهڵگهیهکى سهلمێنهر نهبووه که بیسهلمێنێت ئهمانه کاریان بۆ دروستکردنى گروپى چاکدارى کردووهو ویستوویانه ئهمن و ئاسایش تێکبدهن، بهپێى ئهو تۆمهتانه، بێت ههموو هاووڵاتیان و رێکخراوو کهسێک لهههرێمى کوردستان لهداهاتوودا ههمان سزاى ئهو کهسانه دهیانگرێتهوه«.

هاوکات دهشڵێت:» شێروان شێروانى لهسهر بوونى وێنهى بارهگاى یهکگرتوو لهموبایلهکهى سزا دراوهو وتراوه سیخوڕى بۆ وڵاتانى دراوسێ کردووه«.

هاوڵاتى: دادگاییهکهى شێروانى شێروانى و هاوڕێکانى چۆن بهڕێوهچوو؟

نیاز عهبدوڵا: سهرهتا پڕوپاگهندهى ئهوه بڵاوبۆوه رۆژى دادگاییهکه دوادهخرێت، بههۆى نهخۆشى دادوهرێکهوه، ئهم ههواڵه، جۆرێکه لهکارکردن بۆ ئهوهى دادگاییکردنهکه بهجۆرێک بهڕێوهبچێت دوور لهمیدیاو راگهیاندهکان و رێکخراوهکانى کۆمهڵى مهدهنى، ئهو تۆمهتانه دوورو نزیک هیچ بهڵگهیهکى سهلمێنهر نهبووه کهبیسهلمێنێت ئهمانه کاریان بۆ دروستکردنى گروپى چاکدارى کردووهو ویستوویانه ئهمن و ئاسایش تێکبدهن، بهپێى ئهو تۆمهتانه، بێت ههموو هاووڵاتیان و رێکخراوو کهسێک لهههرێمى کوردستان لهداهاتوودا ههمان سزاى ئهو کهسانه دهیانگرێتهوه، چونکه ههموویان لهلایهن دادگاى ئاسایش و ئهنجومهنى ئاسایشهوه، چاودێریى مۆبایل و پهیوهندیکردنیان کراوهو نامهو قسهکانیان تۆمارکراوه، ئهمانه ههمووى کارى نایاسایین.

بهزۆر دروستکردنى بهڵگه شێروان شێروانى و هاوڕێکانى تاوانبارکراون و ناکرێ بهبهڵگه ههژمار بکرێن،  هیچ رۆژنامهنووسێک ئامادهنهبوو، ئهنجومهنى دادوهرى وا بانگهشهى بۆ دهکردو رهوشى دادگاییهکهیان تهواو لهژێر کۆنتڕۆڵى هێزى ئهمنیى و عهسکهرى بوو.

هاوڵاتى: ههریهک لهو چالاکوان و رۆژنامهنووسانهى سزادراون بهشدارى خۆپیشاندانیان کردووه بۆچى ئهمانه بهتاوان لهقهڵهمدراون؟

نیاز عهبدوڵا: بهپێى یاسایى رێکخستنى خۆپیشاندانهکان، ئهگهر کهسێک هات و بهشداریى خۆپیشاندانێکى بێمۆڵهتى کرد، به (50) ههزار بۆ (500) ههزار دینار سزا دهدرێت، یان لهڕۆژێکهوه بۆ یهک مانگ دادوهر مافى ههیه بهندى بکات، بهڵام ئهم دۆسیانه بهڕیکخستنى خۆپیشاندان تۆمهتبار دهکرێن وهک تێکدانى ئاسایشى نیشتیمانى و لهلایهکى دیکهوه جاسوسى و گوێگرتنى نایاسایى، لهکاتێکدا ههموومان لهدهیان گروپ چاتى ههواڵ گۆڕینهوهداین وهک رۆژنامهنووس، بۆیه ههموو ئهمانه لهدژى ئهم رۆژنامهنووسانه بهکارهێنراوه.

 هۆکارى راستیى ئهمانه ئهوهیه پێشتر کهسانى رهخنهگرو ئازادیخواز بوون، دژى گهندهڵى و داگیرکردنى دهوڵهتى تورکیا بۆ بادینان زۆر کهیسى دیکه قسهیان کردووه، یان ئێمهى رۆژنامهنووس وێنهى چهندین کهسایهتیى سیاسى و بارهگاى سیاسى لهمۆبایلهکهمان ههبێت وهک ئهرشیف کهشێروان شێروانى لهسهر بوونى وێنهى بارهگاى یهکگرتوو لهموبایلهکهى سزا دراوهو وتراوه سیخوڕى بۆ وڵاتانى دراوسێ کردووه.

لهکاتێکدا ئهم بارهگایه دووجار سووتێنراوهو چوار کهس شههید بووه، بۆیه تهواو دۆسیهکه بهتاڵن و دادگاییکردنێکى سیاسى بوو، بههیچ جۆرێک لهپێناو بهدیهێنانى دادپهروهرى نهبوو، بهڵکو بهکارهێنانى دادگا بوو بۆ تۆڵهکردنهوه.

هاوڵاتى: پێتانوایه دهسهڵاتى دادوهرى کهوتۆته ژێر ههیمهنهى حزبهوه ؟

نیاز عهبدوڵا: که بچیته ناو دادگاى سلێمانى و دادگاى ههولێرو ههموو پارێزگاکان، دهبینى پڕه لهوێنهى بهرپرسانى سیاسى ئهو ناوچانه، ههریهکهو بهرپرسانى ناوچهکانى خۆیان، بۆیه دادگایهک پڕبێت لهوێنهى سهرۆک و بهرپرسى حزبى لهوکاتهدا دادگا سهربهخۆیى خۆى لهدهستدهدات، ئهگهر بهشێوهیهکى رێژهیش بێت و موتڵهق نهبێت، ئهو دهستتێوهردانهى حزبهکانى پارتى و یهکێتى کردوویانه وهک دابهشکردنى ئهندامانى قهزا وهک یهک و دهستتێوهردان لهدامهزراندنى دادوهرو بهکارهێنانى دادوهر بۆ بۆنه حزبیهکان و چوونیان بۆ پیرۆزبایى کردن لهبهرپرسى لقى چوار، بۆیه ئهمانه ههمووى سهربهخۆیى دادگا دهخهنه ژێر پرسیارهوه، بهڵام  ئهوهى بهیهکجارى وهک سهرهتاى قۆناغێکى مهترسیدار ههژمارى دهکهین، دادگایى کردنى 16ى شوباته، کهئهمه وهچهرخانێکى یهکجار مهترسیداره، بهڵگهى ئهوهش ژوورو هۆڵى دادگاییکردنهکه و دهرهوهش پڕبوو لهئهمن و عهسکهر نادادپهوهرى و فشارى داواکارى گشتى، سهلمێنهرى ئهوهن دادگا بۆ تۆڵهکردنهوه بهکارهاتووه.

هاوڵاتى:  تاچهند کار بۆ ههڵوهشاندنهوهى حوکمهکه دهکهن؟

نیاز عهبدوڵا: لهڕێگهى پارێزهرانهوه، ههوڵى ئهوه دهدهین کار بۆ تهممیزى بڕیارهکه بکرێت، که هیوادارین بۆ یهک جار لهبهرامبهر تۆڵهکردنهوه لهبهرامبهر ئهو هاوڕێیانهمان ئهو دۆسیهیه بوهستێت.

ئێمه بهدهل بهروارى و ئومێد بهرۆشکى و دهیان کهسایهتى دیکه ماون له رۆژنامهنووسانى بادینان ئێستا لهناو زیندانهکاندان، که چوونهسهرى ئهم سزایانه دهبنه ئهوهى دامودهزگا حکومیهکان هیچ ئومێدێکیان نهمێنێت، بهڵکو ههموویان ببنه ئامرازێک بۆ پارته حزبیهکان، هیوادارین دادگاى پێداچوونهوه بڕیاربدات و جهخت نهکاتهوه، چونکه بڕیارێکى تهواو ستهمکارانهیهو دووره لهبههاى مرۆیى رێزگرتن لهڕاستى و بهدیهێنانى ئازادى، که من دڵنیام ههر یهکێک لهو هاوڕێیانه نهک شهش ساڵ لهزیندان بن و (20) ساڵى تریشى بچێتهسهر، لهو کهسانه نین که تهنازول بکهن لهوتنى راستى و بکهونه لایهندارى و خۆفرۆشییهوه.

هاوڵاتى: دادگایى کردنى پێنج رۆژنامهنووس له 16ى شوبات و سزادانیان بۆ شهش ساڵ کاردانهوهى رێکخراوى سى پى جهى و پهرلهمانتارانى ئهوروپاى لێکهتووهتهوه، پێتان وایه، حکومهت و دهسهڵات و دهسهڵاتى دادوهرى تاچهند گرنگى بهو کاردانهوانه دهدهن؟

نیاز عهبدوڵا: زۆر زۆر بهداخهوه، ئهم کابینهیه تهواو پۆلیسیه، ئهمهش سهلمێنراوهو بهمانایهک دهیهوێت نهتهوهیهکگرتووهکان و وڵاتانى ئهوروپاو ئهمریکا، هاریکارى بکهن لهڕووى چهک و بودجهوه، بهڵام ئاماده نیه رێز لههیچ پرهنسیپێکى یاسایى و نێودهوڵهتى بگرێت، ئهوهى کۆمهڵگاى نێودهوڵهتى داواى دهکات و لهڕێگهى کۆنسوڵخانهکانهوه ئاماده نیه هیچى جێبهجێبکات، تهنیا ئامادهیه هاریکارى وهربگرێت بهبێ مهرجى پرنسیپهکانى دیموکراسى و مافهکانى مرۆڤ.

بۆیه حکومهتى ههرێم گهیشتووەته ئهم ئاسته پۆلیسیهو رێکخراوه نێودهوڵهتییهکان و یوئێن و زۆر لایهنى دیکه ههوڵیانداوه بۆ ناردنى پهیام و رۆڵیان بینیوه که دادگا بهشێوهیهکى یاسایى بەڕێوهبچێت، بهڵام سهلماندوویەتی کهسووره لهسهر شێوازه داپلۆسینهکهى خۆى و ئهم جۆره سیاسهته پێمان دهڵێت داهاتووى ههموو چالاکوان و رۆژنامهنووسان لهمهترسیدایهو بهوپێیه ههموومان لهژێر چاودێریداین، که وهک سیخور ههژمار دهکرێین.

جارێک به خهڵک دهڵێن ئێوه پهکهکهن و دژى بهرژهوهندیى وڵات و ههوڵى ئینقیلابتان داوهو ئهم بیانوانه کههێزو میلیشاو دامودهزگاکان ههموویان لهژێر دهستیاندایهو سهربارى ئهوهى حکومهت خۆى کهڕ کردووه، لهئاستى دیموکراسى و ئازادیخواز.

هاوڵاتى: پێتان وایه پهرلهمانتاران و میدیاکان و رێکخراوهکان پێویسته چى بکهن لهم قۆناغهدا؟

نیاز عهبدوڵا: ئهوهى لهگهڵ شێروان شێروانى و چوار هاوڕێکهى روویدا دڵنیاتان دهکهمهوه لهداهاتوودا بهم جۆره سیاسهته، رووى لهههموومانه، بۆیه پێویسته ئهو ترسهى دهیانهوێت لهڕووى دادگاو چاوسوورکردنهوه لهڕێگهى دهزگا ئهمنییهکانهوه بیکهن، دهبێت کۆڵنهدهین و پێویسته بهردهوام بین لهخهبات و فشارى راستهوخۆ بخهینه سهر ئهو لایهنانه و  بهرگریکردن و ناچارکردنى حکومهتى ههرێم بهڕێزگرتن لهدیموکراسى و کارکردن بۆ بەرکارکردن بهیاساى رۆژنامهنووسى و تایبهتمهندییهکان نهک حکومهت ههموو ئهو یاسایانه سڕبکات.

هاوڵاتى: لهئێستادا گروپى فشار دروستکراوه؟

نیاز عهبدوڵا: گروپهکانى فشار بهبهردهوامى ههن، بهڵام ئێستا ئهوهى ئێمه تێبینى دهکهین، لهسهرجهم ههرێمى کوردستان گروپهکان رێکخراوترن لهخۆپیشاندانهکان و بهیاننامهى هاوبهش دهردهکهن و زۆربهى ماڵپهڕو رۆژنامهکان کار لهسهر خستنهڕووى ئهو راستییانه دهکهن و ههموو ئهو پهیوهندییانه بهوڵاتانى دهرهوهو رێکخراوه نێودهوڵهتییهکانهوه مافێکى گهردوونیه، بۆیه بهداخهوه دادگا ئهمهى وهک خیانهت و بردنه دهرهوهى زانیارى تهماشاکردووهو دادگاو پارتى و دهزگا ئهمنییهکان دهیانهوێت مافى گهردوونی لهخهڵکى بسهننهوه.

هاوڵاتى: رهحمان غهریب، لهگهڵ سهرۆکى ههرێم دانیشت و گفتوگۆى کرد وهک پشتگیریکردنیان لهئازادى رادهبرین،  تاچهند پێویسته سهرۆک بهشداریى لهم کهیسانهدا بکات؟

نیاز عهبدوڵا: ئێمه هیوادارین سهرۆکى ههرێم و سهرۆکایهتیهکان و ههموو کایهکان رێز لهدیموکراسى و بههاکانى دیموکراسى بگرن، بهڵام ئهوهى پێویسته لهدادگا ئامادهبێت نوێنهرى سهندیکاى رۆژنامهنووسانه، دهبوایه ئامادهبن، چونکه ههموویان رۆژنامهنووسن و لهبرى ئهوه‌‌ لهگهڵ راپۆرتى ئازادیى رۆژنامهنووسان و رێگرییهکان بکات که پارتهکهى خۆى بهشێکى گهورهى ئهو پێشێلکاریانهى بهردهکهوێت، پێویسته ئهو رۆل ببینێت لهناو دامهزراوهکهى خۆى رێز لهپرنسیپهکانى دیموکراسى و مافهکانى مرۆڤ و ئازادییهکان بگرێت و ئهو مهترسییهى لهماوهى ساڵانى رابردوو پێشینهى ههبووه لهگهڵى دهستبهردارى بێت، ههر بانگهوازێکى ساخته ههر ساختهیهو دهبێته پڕوپاگهنده کردن بۆ روو سپیکردنهوهى ئهو کهسانهى  پێویسته ئێستا لهدادگا بن، نهک ئهوهى که نمایشیان بۆ بکرێت لهگهڵ پرهنسیپى دیموکراسى و ئازادى رادهربڕیندان. 

هاوڵاتى:  تائێستا ههڵوێستى گۆڕان و یهکێتى لهبڵاوکردنهوى بهیاننامهدا بووه؟ تاچهند پێویسته ههنگاوى جددى بنێن؟

نیاز عهبدوڵا: بههیچ جۆرێک من کهسێکى حزبى نهبووم، بهڵام من بهتهنیا لهئهو حزبانه زیاتر بۆ ئهم کهیسانه کاردهکهم، که ئهمه بۆ ههموو ئهو کهسانهى دیکهش راسته، که بهرگریکارى مافهکانى مرۆڤن، بۆیه ئهو ههڵوێستانهى گۆڕان و یهکێتى و لایهنهکانى دیکه دهیکهن ئێمه پێشوازى لێدهکهین بهو ئومێدهى بچێته بوارى کردهییهوه، بهڵام ئهم ههڵوێستهى گۆڕان و یهکێتى  بهس نیهو لهگهڵ پارتى شهریکى ئهو بڕیارانهن، چونکه خوێندنهوهى بهیاننامه هیچ نیه پارتى کهى باکى به بهیاننامه بووه، باکى بهقسهى وهزارهتى دهرهوهو کهسایهتى گهورهى تر نیه، بۆیه که تۆزقاڵێک رێزگرتن له بههاکانى مرۆڤ و دیموکراسى لاى یهکێتى و بزوتنهوهى گۆڕان بوونى ماوه پێویسته ههردووکیان بوێرى بکهن لهسهر ئهم حوکمه ناڕهوایه که لهداهاتوودا ئهندامهکانى خۆشیان دهگرێتهوه، پێویسته لهحکومهت بێنه دهرهوه یان ههڵوێستى زۆر توند بنوێنن.

ئێمه ئیرادهمان بههێزهو هیچ ههنگاوێک لهم ههنگاوانه نامانترسێنێت، حوکمى ستهمکاریش بۆ ههتا ههتایه بۆ کهس نابێت و پێویسته رۆژنامهنووسان له ژینگهیهکى دروست مومارهسهرى کارى خۆیان بکهن و پێویسته حکومهت و پارته سیاسییهکان دواجار پابهندبن بهپرهنسیپهکانى دیموکراسى و هیچ رێگهچارهیهکى دیکهیان نیهو ئهم جۆره حوکمڕانییهى مهسرور بارزانى دهیکات لهگهڵ حزبه شهریکهکانى حوکمڕانیهک نیه بۆ داهاتوو بێت، بهڵکو بۆ ئهمڕۆیهو بهچاوێکى تاریکهوه حوکمڕانى دهکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار