349 ملیار دینار بۆ په‌ره‌پێدانى پارێزگاکانى هه‌رێم ته‌رخانکرا
"بۆ سلێمانى 114 ملیار‌و هه‌ولێر 128 و هه‌ڵه‌بجه 30و دهۆک 77 ملیار دینار ده‌بێت"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ پارێ.گاره‌کانى هه‌رێم کۆبوویه‌وه‌و بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاکانى له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆ دابینکرد که گوژمه‌که‌ى زیاتر له 349 ملیار دیناره.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/2/23 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ، له گه‌ڵ پارێزگاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌شدار بوو ، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى کێشه و گرفته کارگێڕى و داراییه‌کانى پارێزگاکان و پلانى حکومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ ساڵى 2021 کرا.
سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێکى خۆى خستووه‌ته‌گه‌ێ بۆ دابینکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم که ئه‌رکێکى له پێشینه‌ى حکومه‌ته، گوتیشى له گفتوگۆکانمان به‌رده‌وامین له گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى بۆ دابینکردنى شایسته دراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، له هه‌مانکاتدا و به‌و داهاته‌ى به‌رده‌سته ، له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 ، درێژه به ئه‌نجامدانى چه‌ندین پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریى ده‌درێت له سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان .
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که له ڕێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، پلانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌کانى په‌ره‌پێدانیى پارێزگاکان و ئه‌و پڕۆژانه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان له پارێزگاکان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له سێکته‌ره‌کانى ( شاره‌وانى ، کاره‌با ، ته‌ندروستى ، کشتوکاڵ ، په‌روه‌رده و ڕێگاوبان) بۆ ساڵى 2021 په‌سه‌ند کران که به داهاتى به‌رده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت و کۆى گشتى کوژمه‌که ، سێسه‌د و چل نۆ ملیار و حه‌فسه‌د و دوو ملیۆن دیناره. به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه بۆ پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ته‌رخانکراوه:
• پارێزگاى سلێمانى :
114,350,000,000 سه‌د و چوارده ملیار و سێسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار.
• پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه :
30,000,000,000 سى ملیار دینار .
• پارێزگاى هه‌ولێر :
000 ,128,352,000 سه‌دو بیست و هه‌شت ملیار و سێسه‌د و په‌نجا و دوو ملیۆن دینار.
• پارێزگاى دهۆک :
77,000,000,000 حه‌فتا و حه‌فت ملیار دینار .
کۆى گشتى : 349,702,000,000 سێسه‌د و چل نۆ ملیار و حه‌فسه‌د و دوو ملیۆن دینار.