دابه‌زینى به‌هاى دینار پرۆژه‌کان له‌هه‌رێم راده‌گرێت

وته‌بێژى یه‌کێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى کوردستان:زیاتر له‌دوو هه‌زارو (750) پرۆژه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستاندا راگرتووه‌ یان خاوکردووه‌ته‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش



 

سهرکۆ جهمال

 

وتهبێژى یهکێتى وهبهرهێنهرانى کوردستان ئاماژه بهوهدهدات کهنزمبوونهوهى بههاى دینار بهرامبهر دۆلار زیاتر لهدوو ههزارو (750) پرۆژهى لهههرێمى کوردستاندا راگرتووه یان خاوکردووهتهوه، ئهمهش هاووڵاتیان تێیدا زهرهمهند دهبن.

وتهبێژى یهکێتى وهبهرهێنهرانى کوردستان دهڵێت لهسهداى 70%ى هاووڵاتیان و سهرمایهدران بههۆى دابهزینى بههاى دینارهوه تووشى زیانى ماددى بوونهتهوه.

یاسین مهحمود، وتهبێژى یهکێتى وهبهرهێنهرانى کوردستان، لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت: "70%ى سهرمایهدارو بازرگان و هاووڵاتیانیش زیانمهند دهبن بههۆى بهرزبوونهوهى بههاى دۆلار بهرامبهر دینارى عێراقی".

ناوبراو ئاماژه بهوه دهدات کهسهدان پرۆژهو مۆڵهتى پرۆژه راوهستاون، چونکه سهرلهنوێ پێداچوونهوه بهپرۆژهکاندا دهکرێت، وتیشى:" ئێستا بازاڕى کوردستان زیاتر لهملیارێک دۆلار لهزیاندایه، کهواته ههرکهس و بازرگانێک 20%ی بههاى شتهکانى لهدهستداوه، هاووڵاتیانیش زیانمهندى یهکهمن لهنزمبوونهوهى بههاى دینارى عێراقى بهرامبهر دۆلار، دواى ئهوانیش کاسبکاران و پاشان سهرمایهداران".

یاسین مهحمود، ئهوهشى دووپاتکردهوه که بههۆى نزمبوونهوهى بههاى دینار بهرامبهر دۆلار زیاتر له دوو ههزار و (750) پرۆژه لهههرێمى کوردستاندا خاوبوونهتهوه یا وهستاون.

لهسهرهتاى مانگى یهکى 2021 حکومهتى عێراق لهچوارچێوهى پرۆژهیاساى بودجهى 2021دا بههاى دینارى عێراقى دابهزاند، بۆ یهک دۆلار بهرامبهر به هەزارو (450) دینارو بهوپێیهش بههاى دراوى نیشتمانى  عێراقى بهڕێژهى لهسهدا 23% دابهزاندووه.

ئالان نهوزاد، هاووڵاتییهکى دانیشتووى شارى سلێمانییه، بۆ هاوڵاتى باسیکرد: "لهگهرمهى دروستکردنى خانووهکهمدا کهتهنها سهقفهکهیم تهواو کردبوو، لهپڕدا بههاى دینار بهرامبهر دۆلار بهرزبووهتهوهو بهو هۆیهوه ههر شتومهکێک کهپێشتریش کڕیومه پارهیهکى زۆرى چووهتهسهر، ئهمهش بارگرانییهکى زۆرى بۆ دروستکردووم".

ههروهها ئهو هاووڵاتییه ئهوهشى خستهڕوو که بهشێک لهدهرگا و پهنجهرهو شتومهکهکانى خانووهکهى بهقیست هێناوهو دهبێت بهدۆلار بیداتهوهو بهو هۆیهوه بۆ ههر کهلوپهلێکى بیناسازى لهسهدا 20% زیاتر دهدات.

دابهزینى بههاى دینار بهرانبهر دۆلار کاڵا بیناسازییهکانى زیاد کردووه وهک شیش و چیمهنتۆ و مهوادى کارهبایى و ئاو سهرجهم پێداویستییهکانى دیکه.

 هێمن یونس، خاوهنى کۆمپانیاى (ئۆپن هاوس) کهکۆمپانیاى دروستکردنى خانووبهرهو دیکۆراته، بۆ هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد ههرچى مهوادێک کهپهیوهندى بهدروستکردنى خانووبهرهو کاروبارى بیناوه ههبێت "گران بووه".

ئهو نموونهى ئهوهى هێنایهوه کهپێشتر تهنێک شیش به (615) دۆلار بووبێت، ئێستا به (670) دۆلاره، تۆپێک وایهر ئهگهر پێشتر به (35) ههزار بووبێت، ئێستا به (52) ههزاره، کێشهکهشى تهنها بۆ ئهوه گهڕاندهوه که بههاى دینارى عێراقى بهرامبهر دۆلار دابهزیوه، وتیشى:" تهنانهت دکتى موبهریدهش گران بووه، گواستنهوهى مهوادهکانیش زۆر زیادیکردووه، تهنها حهقدهستى وهستاو کرێکار وهک خۆى ماوهتهوه".

هاوکات، پاداشت حسێن، سهرپهرشتیارى پێشانگاى "کاشى ئهسفههان"ـه کهکاریان فرۆشتنى کاشى و سیرامیکه، بۆ هاوڵاتى وتى:" نرخى کاشى بهشێوهیهکى بهرچاو زیادیکرد لهگهڵ بهرزبوونهوهى بههاى دۆلار بهرامبهر دینارى عێراقی، لهئێرانیش کاشى ههر بهدۆلار دهکڕین، کۆمپانیاکانى دیکهش بهدۆلار لهئێمهى دهکڕن ههر بهدۆلاریش دهیشکێننهوه بۆ هاووڵاتیان".

وهک پاداشت دهڵێت بههۆى گرانبوونى کاشییهوه فرۆشتنیان کهمبووهتهوه بهڕێژهى لهسهدا 40% بهراورد بهپێش بهرزبوونهوهى بههاى دۆلار بهرامبهر دینارى عێراقی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار