ورچه‌کانى گاره‌ له‌نێوان جوانکردنى سروشتى کوردستان‌و نیگه‌رانیى هاووڵاتیاندا

«ئه‌و ورچانه‌ هه‌موو توانایه‌کیان له‌ده‌ستداوه‌ بتوانن له‌سروشتدا بژین، چونکه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ گه‌وره‌ کراون»

4 ساڵ لەمەوپێش



عهمار عهزیز

 

له ١١ى شوباتى ٢٠٢١دا شهش ورچ لهچیاى گاره لهلایهن رێکخراوى هاریکارى کوردی-ئهمریکییهوه لهناو سروشتدا ئازادکران کهپێشتر لهماڵاندا بهخێوکراون، یهکێک لهورچهکان گهڕایهوه نێو خهڵکهکهو ههنگوین و مریشکى هاووڵاتیانى خواردووه.

ئازاد مستهفا، هاووڵاتیهکى سنورى قهزاى ئامێدیه، به‌‌هاوڵاتى وت «پێمان خۆشه گیانهوهرهکان لهسنورى ناوچهکهمان زیاد بن، چونکه دیمهنێکى جوان دهداته ژینگهى قهزاى ئامێدی، بهڵام بهردانى ژمارهیهک ورچ که لهدهرهوه یان لهههر شوێنێکیان هێنابێت بهڕاى من گرنگییهکى ئهوتۆى نیه، بهداخهوه پێش ماوهیهک یهکێک لهورچهکان زیانى گهیاندووه بهجوتیارێکى ناوچهى ئاشهواو بڕێک لهههنگوینى ئهوى خواردووه«.

ئازاد پێشیوابوو ئهو ورچانه بهردهوام زیان دهگهیهنن بهجوتیاران، واباشتره چیتر رێگه نهدرێت ورچهکان لهدهرهوه بهێنرێن و لهقهزاى ئامێدى ئازادیان بکهن.

پسپۆرى ئاژهڵى کێوى له رێکخراوى سروشتى عێراق  پێیوایه ئهوانهى ئهو ورچانهیان ئازاد کردووه شارهزاى ژینگهى کوردستان نین.

هانا رهزا ، پسپۆرى ئاژهڵى کێوى له رێکخراوى سروشتى عێراق  بۆ هاوڵاتى، هێماى بۆ ئهوهکرد لهساڵى ٢٠١٩دا کۆمهڵێک ژینگهپارێز و رێکخراوى تایبهت بهپاراستنى ژینگهو ئاژهڵان هۆشدارییاندا له رێکارهکانى تایبهت بهئازادکردنى ئهو ورچانهى لهههرێمى کوردستان ئازاد دهکرێن و چهندین مهترسییان خستهڕوو، بهڵام جارێکى تر ژمارهیهک ورچى دیکه لهچیاى گارهى سنورى قهزاى ئامێدى لهلایهن رێکخراوى کوردی-ئهمریکى ئازادکران.

هانا رهزا وتیشى:» دیاره لاى زۆربهمان ئاشکرایه ئهو رێکخراوهى ئهم کارهى جێبهجێ کردووه کارێکى زۆر خراپى کردووه، چونکه بههیچ شێوهیهک نابێت ورچهکان بهو شێوهیهى ئهوان ئازاد بکرێن».

ناوبراو ئهوهشى دووپاتکردهوه که ئهو ورچانه ههموو توانایهکیان لهدهست داوه که بتوانن لهسروشتدا بژین، چونکه دهستهمۆکراون و لهلایهن خهڵکهوه گهوره کراون. وتیشى:» ئهم ورچانه ئهگهر تیایاندا بێت قابیلیهتى تیابێت که بچێتهوه سروشت دهبێت لهسهنتهرى تایبهت و لهلایهن پسپۆڕى ئهو بوارهوه رابهێنرێتهوهو ئاماده بکرێتهوه بۆ ژیانى کێوی».

هانا رهزا، ئهوهشى دوونکردهوه کههیچ گیانهوهرێکى کێوى بهبێ راهێنانهوه ناتوانێت ههر وا لهناو کێودا بژى و بتوانێت خۆراک بۆخۆى بهدهستبهێنێت و خۆى بپارێزیت لهمهترسى و بهچکهى ببێت و لهههمووشى گرنگتر لهمرۆڤ بترسێت. «ئهو کهسانهى بهشداربون لهئازادکردنى ورچهکان پسپۆر و شارهزا نهبوون لهبوارى ئاژهڵانداو هیچ پێشینهیهکیان نیه لهبوارى پاراستنى ورچهکان، ئهگهریش زۆره لهداهاتوودا دهرهنجامى خراپترى لێبکهوێتهوه ئهگهر بهزووترین کات چارهسهرێک نهدۆزرێتهوه بۆ دووباره کۆکردنهوهى ورچهکان».

تائێستا (٤٠) تا (٥٠) ورچ لە چیاى گارهو دهوروبهرى بهرهڵا کراون و تێکهڵاوى سروشتى شاخهکانى کوردستان و ناوچهى بادینان بوون.

بهرپرسى رێکخراوى هاریکارى کوردی-ئهمریکى دهڵێت تائێستا سێ جار ژمارهیهک ورچى ئازاد کردووه لهپێناو جوانکردنى سروشتى کوردستان.

بڵند بریفکانی، بهرپرسى رێکخراوى هاریکارى کوردی-ئهمریکى به‌‌هاوڵاتى راگهیاند: «تائێستا سێ جار ژمارهیهک ورچم ئازاد کردووه، شهش ورچ لهناوچهى چۆمان و ههشت ورچ لهچیاى گاره، هیوایهتى منهو ژینگهى کوردستان زۆر پێى جوان دهبێت، ئێمه ههموو گیانهوهرێکمان ههیه تهنها ژمارهیهکى کهم لهورچ ههیه، بۆیه ویستم ژمارهیان زیادبکهم».

ناوبراو ئاماژهى بهوهکرد کهئێستا نزیکهى (٤٠) تا (٥٠) ورچ لهچیاى گاره ههیه،  وتیشى:»ورچهکان بهشێکیان لهههندێک هاووڵاتیانى دهۆک و ههولێر دهکڕم که ئهوان بهخێوى دهکهن و ههندێک جار بێبهرامبهر پێم دهدهن، چونکه دهزانن ئازادیان دهکهم، ئهمساڵ ژمارهیهک ورچم لهشارى بهسرەو عەمماره کڕیوه«.

 «خهڵک بابهتى ورچهکانى گارهیان زۆر گهوره کردووه، ههندێک وتیان ههنگوین و مریشکیان خواردووه، راستییهکهى ئهوهیە یهکێک لهورچهکان ژمارهیهک سندوقى ههنگوینیان تێکدابوو، سهردانى ئهو کهسهم کرد کهزیانى پێگهیشتبوو، ئامادهم ههرکهسێک زیانى پێگهیشتبێت لهڕێگاى ورچهکان قهرهبوویان دهکهمهوه« بڵند بریفکانى واى وت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار