شکسته‌که‌ى چیاى گاره‌ له‌دڵى تورکیاى داوه‌

ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ى ده‌یانه‌وێت هه‌ده‌په‌ دابخه‌ن‌و یاساى هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بگۆڕن

4 ساڵ لەمەوپێش



کاکهلاو عهبدوڵا

لهدواى شکستى لهچیاى گاره بهرامبهر پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه)، تورکیا ههڵمهتهکانى زیاتر کردووه بۆ داخستنى پارتى دیموکراتى گهلان (ههدهپه) بهبیانوى پهیوهندیان بهپهکهکهوه، پارتهکهى ئهردۆغانیش ترسى ههڵبژاردنى داهاتووى ههیه دواى کهمبوونهوهى پاڵپشتى هاووڵاتیانى تورکى بهپشتبهستن بهنوێترین راپرسییهکان.

لهسێشهممهى رابردوو ٢ى مارسى ٢٠٢١، جاهیت ئۆزکان، جێگرى سهرۆکى فراکسیۆنى ئهکهپه لهپهرلهمانى تورکیا رایگهیاند: «لهسهر بۆچوونى گهل، ههدهپه دادهخهین، گهلى ئێمه هیواى لهدهستداوه لهبهرانبهر ئهم پارتهدا، تهواوى (٨٣) ملیۆن هاووڵاتیانى وڵات داواى ئهوه دهکهن ئهم پارته لهڕووى سیاسیى و یاساییهوه لهچوارچێوهى دهستووردا دابخرێت».

پێشتریش دهوڵهت باغچهلی، سهرۆکی پارتى بزوتنهوهى ناسیۆنالسیتى (مهههپه) جهختى لهوتهکانى خۆى کردهوه کهچهندین جار داواى داخستنى ههدهپهى کردبوو.

«داخستنى ههدهپه بهزۆرهو پێوستییهو ههنوکهییهو لهتهوقى سهرییهوه تا بنى پێى لهگهندهڵى و تیرۆرزمدایه«، باغچهلى ههفتهى رابردوو ئهمهى وت.

لهماوهى رابردوودا ههدهپه رووبهڕووى ههڕهشهى داخستن بووهتهوه، بهتایبهتتر دواى ئۆپهراسیۆنهکهى تورکیا لهمانگى رابردوو دژى پهکهکه لهچیاى گاره.

 لهناوهڕاستى مانگى شوباتى ٢٠٢١، تورکیا ئۆپهراسیۆنێکى چوار رۆژهى ئهنجامدا بۆ رزگاکردنى (١٣) دیلى که لهژێر دهستى پهکهکهدا بوون لهچیاى گاره، بهڵام نهیتوانى رزگاریان بکات و شکستى هێنا، ئهنقهره بڵاویکردهوه کهپێش ئۆپهراسیۆنهکه پهکهکه ههر (١٣) دیلهکهى کوشتووه، بهڵام پهکهکه رایگهیاند:» دیلهکان بههۆى بۆردومانهکانى تورکیا خۆیهوه کوژراون و بۆ ئهمهش ڤیدیۆى بۆمبارانکردنى تورکیاى بۆ سهر دیلهکان بڵاوکردهوهو ئامادهییان نیشاندا تیمى نێودهوڵهتى سهردانى شوێنهکه بکهن».

لهههفتهى رابردوو دادگاى تێههڵچوونیهوهى تورکیا لێکۆڵینهوهیهکى دهستپێکرد لهسهر پهیوهندى ههدهپه بهپهکهکهوهو لهئهگهرى ساغبوونهوهى تۆمهتهکان پارتهکه بهئهگهرى زۆرهوه دادهخرێت.

ههدهپه کهسێیهم گهورهترین پارتى تورکیایهو (٥٦) ئهندامى ههیه لهکۆى (٦٦٠) کورسى  پهرلهمانى تورکیا سهرجهم ئهو تۆمهتانهى رهتکردووهتهوه.

حکومهتى تورکیا کار لهسهر ئهوهدهکات پاریزبهندى ههڵبگرێت لهسهر (٥٦) پهرلهمانتارهکهى ههدهپه که تائێستا (٩١٤) تۆمهتیان ئاراسته کراوه.

میتههت سهنجار، هاوسهرۆکى ههدهپه لهبارهى داخستنى پارتهکهیهوه رایگهیاند:»ههوڵهکان بۆ داخستنى پارتهکهمان زیاتر ئهوان لهناودهبات و ئێمه زیاتر گهشه دهستێنین، ئهوان بهڕوونى دهیبینن که به بههێزتر دهردهکهوینهوه لهم تاریکییه زۆردارییهدا».

لهئهگهرى داخستنى پارتهکهدا، بهرپرسانى باڵاى پارتهکه ههوڵى ئهوهدهدهن که بهناوێکى ترهوه پارتهکه دابمهزرێنن.

لهچاوپێکهوتنێکیدا لهگهڵ میدیاى نیودهوڵهتی، پهروین بوڵدان، هاوسهرۆکى ههدهپه رایگهیاند:»ئێمه وهک ههدهپه پلانى بى و سیمان ههیه ئهگهر ههدهپه دابخرێت بهدڵنیاییهوه ئێمه ئامادهکارى ترمان دهبێت».

پارتى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا، پارتى گهلى کۆمارى (جهههپه)، پێیوایه ههوڵى داخستنى ههدهپه سزادانى ههموو ئهو کوردانهیه کهپشتیوانى پارتى فهرمانڕهوا ناکهن.

کهمال کیلیچدارئۆغلۆ، سهرۆکى پارتى جهههپه دوێنى ٧ى مارسى ٢٠٢١ رایگهیاند: «ئهگهر ههدهپه دابخهیت بۆ سزادانى شهش بۆ شهش ملیۆن و (٥٠٠) ههزار کهس، ئهمه دیموکراسى نییه، بهو شێوهیهى دهیبینم دهسهڵات دهیهوێت ئهو کوردانه سزا بدات کهپشتیوانى ناکهن».

«ئهمه ههروهک ئهوه وایه حکومهت بڵێ ‹چۆن دهوێرن دهنگ بهئێمه نهدهن و پشتیوانى پارتێکى تر بکهن»، کیلیچدار ئۆغلۆ واى وت.

بهپێى راپۆرتێکى ههدهپه، تائێستا زیاتر له شهش ههزار کهسى لایهنگرو ئهندامى پارتهکه لهلایهن حکومهتهوه گیراون و لهزیندانهکاندان، لهسهروبهندى ههڵبژاردنى شارهوانییهکانى تورکیا له ٢٠١٩، ههدهپه (٦٥) شارهوانى بردهوه، بهڵام تائێستا (٤٧) سهرۆک شارهوانى ههدهپه لهسهر کار لابراون و قهیومیان لهجێگه دانراوه.

لهههنگاوێکى تردا، پارتى دادو گهشهپێدان لهههوڵى ئهوهدایه چهند یاسایهکى ههڵبژاردن بگۆڕێت ئهمهش بۆ زیادکردنى دهنگهکانى دواى بڵاوبوونهوهى چهندین راپرسى که لهسێ مانگى رابردوودا کهدهریدهخهن پاڵپشتى خهڵک کهمبووهتهوه بۆ پارتهکه.

بهپێى بهدواداچوونى (١٦) کۆمپانیاى راپرسى لهتورکیا، پاڵپشتى بۆ هاوپهیمانى ئهکهپهو مهههپه دابهزیوه بۆ لهسهدا ٤٥% که لهههڵبژاردنهکانى رابردوودا لهسهدا ٥٤%یان بهدهستهێنابوو پێکهوه.

ئهنجامیى ئاسایى ههر (١٦) راپرسییهکه ئهوهى ئاشکرا کردووه کهپاڵپشتى خهڵک بۆ ئهکهپه له لهسهدا ٤٣%هوه کهمبووهتهوه بۆ لهسهدا ٣٦% بهبهراورد بهههڵبژاردنى پێشوو.

ههروهها پارتى ئایندهى ئهحمهد داود ئۆغلۆ و پارتى دیڤاى عهلى باباجان بهپێى راپرسیهکه ههریهکهیان بهڕێژهى لهسهدا دوو پاڵپشتى کراون.

ئهنجامدهرانى راپرسییهکان دهڵێن لهشکرکێشییهکانى ئهردۆغان و سیاسهته توندهکهى لهدهرهوهى وڵات کهتورکیاى بهرهو قهیرانى سیاسى بردووه لهگهڵ ئهمریکاو یهکێتى ئهوروپا بووهتههۆى کهمبوونهوهى پاڵپشتی، ئهمه جگه لهقهیرانهکانى ناوخۆ وهک دابهزینى بههاى لیره.

«پارتى ئهکهپهو رهجهب تهیب ئهردۆغان بههیلاکدا چوون بهتایبهتى بههۆى ئهو سیاسهته ئابوریانهى جێبهجییان کردووهو بهتایبهتتریش سیاسهتهکانى دهرهوهیان»، ئۆزهر سهنجار، بهڕێوبهرى ناوهندى راپرسى میترۆپۆڵ ئهمهى به رۆیتهرز وت.

سهنجار و محهمهد عهلى کولات، سهرۆکى دامەزراوهى راپرسى ماک، باسیان لهوهکرد کۆمهڵێکى زۆر خهڵک پشتیان لهپارتهکهى ئهردۆغان کردووه بهبێ ئهوهى بزانن بهچ ئاراستهیهکدا دهڕۆن.

«بۆ یهکهم جاره که بهشێکى رهساسى ههیه {له راپرسییهکاندا} کهدهریدهخات که ئهو کهسانه تووڕهن لهئهکهپه و دهنگى پێنادهن، له رابردوودا تووڕه دهبوون، بهڵام ههر دهنگیان پێدهدا»، کولات واى وت.

سێ سهرچاوه لهئهکهپه که نهیانویستووه ناویان ئاشکرا بکرێت بهئاژانسى رۆیتهرزیان راگهیاندووه کهپلانى گۆڕینى یاساکانى ههڵبژاردن دابهشکردنى ناوچهکانى ههڵبژاردن لهخۆدهگرێت لهشاره گهورهکاندا بۆ ناوچهى بچووکتر، که ئهم گۆڕانکارییه بهپێى وتهى یهکێک لهسهرچاوهکان رهنگه بهشێوهیهکى بهرچاو پهرلهمانتارانى ئهکهپه زیاد بکات.

یهکێکى تر لهگۆڕانکارییهکان کهمکردنهوهى رێژهى ئاستى بهشداریکردنه بۆ ناو پهرلهمان بۆ لهسهدا 7% کهئێستا لهسهدا 10%یه، ئهمهش بۆ ئهوهیه تا هاوپهیمانى ئهکهپه لهحکومهت، مهههپه، بتوانێت لهههڵبژاردنى داهاتوودا ئهندامى ههبێت لهپهرلهماندا.

بهپێى یاساکانى ئێستا کهئاستى داغڵبوون بهپهرلهمان بهدهستهێنانى لهسهدا ١٠%ى دهنگهکانه، مهههپه ناتوانێت ئهو رێژهیه بهدهستبهێنێت بهوپێیهى راپرسییهکان دهریانخستووه ئاستى پاڵپشتى خهڵکى بۆ پارتهکه دابهزیوه بۆ لهسهدا ٨%.

گۆڕینى یاساکانى ههڵبژاردن دواى شکسته گهورهکهى پارتى ئهکهپه دێت لهسێ گهوره شارى ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ئهنقهره لهههڵبژاردنى شارهوانییهکان له ٢٠١٩، لهههڵبژاردنهکاندا پارتى جهههپه ههرسێ شارهکهى بردهوهو ئهکهپهى تووشى شکستێکى گهوره کرد تهنانهت دواى ئهنجامدانهوهى ههڵبژاردن لهئیستانبوڵ

سایتى عهرهب نیوز لهڕاپۆرتێکیدا باسى لهوه کردووه کهمکردنهوهى ئاستى ههڵبژاردن لێدانێکیشه لهپاڵپشتى خهڵک بۆ ههدهپه.

یاساکه «پاڵپشتى گشتى بۆ ههدهپه کهمدهکاتهوه بهوپێیهى ئهو کهسانهى که بهشێوهیهکى ئاسایى دهنگدهرى ئهو پارته کوردییه نین لهساتى ههڵبژاردنهکاندا پاڵپشتى لێدهکهن تا دووریبخهنهوه لهکهوتنى لهخوار ئاستى قبوڵکراو» که لهسهدا ١٠%یه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار