نزیکه‌ى 200 خێزان دووباره‌ له‌شه‌نگالەوە گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ دهۆک

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بههۆى ههڕهشهکانى تورکیا بۆ سهر شهنگال (200) خێزان گهڕاونهتهوه پارێزگاى دهۆک دواى لێدوانهکانى ئهم  دواییهى ئهردۆغان که وتبووی رۆژێک لهناکاو هێرش دهکهین.

قاسم خودێدا، خهڵکى قهزاى شهنگال ماوهى شهش مانگ بوو بهیهکجارى ماڵئاوایى لهژیانى کهمپ کردبوو، بهڵام پێش ههفتهیهک دووباره گهڕاوهتهوه پارێزگاى دهۆک به‌‌هاوڵاتى وت»دواى زیاتر لهشهش ساڵ لهژیانى کهمپ  لهمانگى تشرینى یهکهمى  2020 بهیهکجارى ماڵئاواییمان لهدهۆک کرد، زیاتر لهپێنج مانگ ماینهوهو دووباره دهستمان بهژیان کرد لهقهزاى شهنگال، ئهو ماوهیه خهریکى کشتوکاڵ و بهخێوکردنى مهڕو ماڵات بووین».

قاسم خودێدا ئاماژهى بهوهشکرد سهرهتا هیچ کێشهیان نهبووهو رۆژانه سهرقاڵى کارى خۆیان بوون، بهڵام بهمدواییه بهتایبهت دواى ئهوهى ئهردۆغان ههڕهشهى لهشهنگال کرد و هێزى زیاتر رهوانهى ناوچهکه کرا، بۆنى شهڕو کارهساتێکى تریان کردووه، بۆیه دواتر گهڕاونهتەوه ههرێمى کوردستان.

«هیچ ئاوارهیهک حهزناکات لهناو خێوهتدا بژی، بهڵام بهناچارییهوه دهبێت لهدهۆک بین تا ئهوکاتهى دۆخى شهنگال ئاسایى دهبێتهوه، ههرچهنده ئێستا رێژهى هاوکاریى بهسهر ئاوارهکان زۆر کهمبووەتهوه، بهڵام لهههرێمى کوردستان دۆخى ئهمنى زۆر باشهو لههیچ شتێک ناترسین «قاسم خودێدا واى وت.

رهجهب تهیب ئهردۆغان مانگى رابردوو رایگهیاند:» شهوێک لهناکاو  هێرش دهکهینه سهر شهنگال»، دواى ئهو ههڕهشانهى ئهردۆغان حهشدى شهعبى زیاتر له (10) ههزار چهکدارى خۆى رهوانهى شهنگال کرد.

کاروان زهکی، بهڕێوهبهرى بهشى راگهیاندن لهفهرمانگهى کۆچ  و کۆچبهران و وەڵامدانهوهى قهیرانهکان کهسهرپهرشتى ههموو ئاواره و پهنابهرانى دهۆک دهکات، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»ماوهیهکە ژمارهیهک لهخهڵکى شهنگال داواى دووباره گهڕانهوه بۆ ناو کهمپهکان دهکهن، رۆژانه (20 تا 30  )خێزان سهردانى ئێمه دهکهن تا وهریانبگرینهوه، لیژنهیهک لهکارگێڕى پارێزگاى دهۆک و فهرمانگهکهمان پێکهێنراوە بۆ چۆنیهتى وهرگرتنهوهى ئهو ئاوارانه«.

ههروهها باسى لهوهشکرد چاوپێکهوتن لهگهڵ ئهو ئاوارانه دهکهن و پرسیاریان لێدهکهن بۆچى دهتانهوێت بگهڕێنهوه بۆ دهۆک.

ئێستا (27) ههزار و (164) خێزان لهناو کهمپدان،(39) ههزارو (443) خێزان لهدهرهوهى کهمپ دهژین، ئهم ئاوارانه زۆرینهیان خهڵکى قهزاى شهنگالن.

بهڕێوهبهرى بهشى راگهیاندن لهفهرمانگهى کۆچ  و کۆچبهڕان ئهوهشى دووپاتکردهوه کهبێگومان ئهو ئاوارانه وهردهگرینهوه.

ئهسکهندهر موحهمهد ئهمین، بهڕێوهبهرى فهرمانگهى کۆچ و کۆچبهرانى عێراق لهدهۆک ئهوهى خستهڕوو ههر ئاوارهیهک بگهڕێتهوه زێدى خۆى فایلهکهى دهردههێنن و چیتر هاوکارى بهسهریاندا دابهش ناکهن، وتیشى:» ئهوانهى ئێستا لهشهنگالهوه داواى دووباره گهڕانهوهیان کردووه بۆ دهۆک ژمارهیان سهرووى (200) خێزانه، وهرگرتنهوهیان لهناو کهمپ لهسهر حکومهتى ههرێمه، دهبێت ئهوان نووسراوێکى فهرمى بنێرن تا رهوانهى بهغدای بکهین بۆ دووباره دابهشکردنى هاوکارى مانگانهیان».

ئهسکهندهر ئهوهشى باسکرد کهوهزارهتى ناوخۆى حکومهتى ههرێم رازى بووه لهسهر وهرگرتنهوهى ئهو ئاوارانه، «ئێمه چاوهڕێی نووسراوى فهرمى ئهوان دهکهین، شوێن لهدهۆک ههیه بۆ وهرگرتنى ئاوارهکان، ههرکاتێک مامهڵهکانیان تهواو بوون دووباره دهست بهدابهشکردنى هاوکارى بۆ ئهو ئاوارانه دهکهین».

لاى خۆیهوه، فههد حامد قایمقامى قهزاى ناوهندى شهنگال بۆ هاوڵاتى ئهوهى دووپاتکردهوه که لهسهرهتاى ئازادکردنى شهنگال تائێستا (22) ههزار خێزان گهڕاونهتهوه ناوچهکانى خۆیان، زیاتر لهسهدا 75% ی ئاوارهکانى شهنگال هێشتا لهههرێمى کوردستانن و نهگهڕاونهتهوه زێدى خۆیان، وتیشى:»ئێمه ههموو ئاسانکارییهک بۆ ئهو ئاوارانه دهکهین کهدهگهڕێنهوه بۆ شهنگال ، هانى رێکخراوهکان و دهزگا پهیوهندیدارهکان دهدهین که هاوکارى ئهو خێزانانه بکهن کهتازه دهگهڕێنهوه«.

فههد حامد وتیشی»ههرکهسێک بگهڕێتهوه بۆ ههرێمى کوردستان ئێمه رێگرى لێناکهین، بهڵام ئهو ترس و  ههڕهشهیه ئهوهنده نیه ئاوارهکان بگهڕێنهوه، ناوچهکه ئارامهو ههرکاتێک  هێرش کرایهسهر شهنگال هێزهکانى ئهمنى شهوو رۆژ ئامادهن بهرگریى لهخاکى شهنگال بکهن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار